به‌په‌له

وەزارەتی پێشمەرگە دەنگۆی گەیشتنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی  ڕەت ده‌كاته‌وه‌

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا، سەرجەم ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە ڕەتکردەوە کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە بەشێک لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن، سەرچاوە نافەرمییەکان و پەیجەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبارەی گەیشتنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بە وەزارەتەکە بڵاوکرابوونەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەست قەندیل پرێس کەوتوون، ئەمڕۆ سێشەممە، ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦، وەزارەتی پێشمەرگە ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند کە ئەو هەواڵانەی بەناوی سەرچاوەیەکی نادیارەوە لەناو وەزارەتدا بڵاوکراونەتەوە، هیچ بنەمایەکی ڕاستییان نییە و تەواو دوورن لە ڕاستییەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا دووپاتی کردەوە کە تاوەکو ئەم ساتە، هیچ جۆرە سیستەمێکی بەرگریی ئاسمانی نەگەیشتووەتە وەزارەتی پێشمەرگە و سەرجەم ئەو هەواڵ و لێکدانەوە مەیدانیانەی لەو بارەیەوە دەکرێن، تەنها هەواڵی بێبنەمان و ئامانجیان چەواشەکردنی رای گشتییە.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ پێی وایە کە بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە هەواڵە بێبنەمانە لەم کاتەدا، لە چوارچێوەی دروستکردنی پڕۆپاگەندە و تێکدانی دۆخی ئەمنی و سیاسی ناوچەکەدایە. داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و هاووڵاتییان دەکات کە هۆشیار بن و تەنها پشت بە کەناڵە فەرمی و ڕاگەیەندراوە بڵاوکراوەکانی وێبگەی فەرمی و سەکۆ پەسەندکراوەکانی وەزارەت ببەستن بۆ وەرگرتنی زانیاریی ورد و دروست، هەروەها جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەر زانیارییەکی فەرمی تەنها لە ڕێگەی کەناڵە فەرمییەکانی خودی وەزارەتەوە بڵاو دەکرێتەوە.

لە لایەکی ترەوە، بڵاوکردنەوەی ئەم دەنگۆیانە لە کاتێکدایە کە لە ڕێککەوتی ٣٠ی ئەیلوولدا، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و بەغدا، هێزەکانی ئەمریکا کشاونەتەوە؛ ئەم پرۆسەی کشانەوەیە نیگەرانی و پرسیاری زۆری لەبارەی ئاییندەی هەرێمی کوردستان لە غیابی هێزەکانی ئەمریکادا لێکەوتووەتەوە، بەتایبەت لە سایەی ئەو مەترسی و چاوەڕوانییە ئەمنیانەی کە باس لە بۆشایی ئەمنی و هەڕەشە بەردەوامەکان دەکەن، کە ئەمەش وایکردووە دۆخەکە پڕ بێت لە لێکدانەوەی جۆراوجۆر لەسەر توانای بەرگریی هەرێم لە قۆناغی داهاتوودا.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

مەسرور بارزانی: ڕێگری لە هەر هەوڵێک دەکەین بۆ دابەشکردن و لاوازکردنی قەوارەی هەرێم

قەندیل پرێس – هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *