به‌په‌له

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: نابێت ئەو ئەندامانەی داعش ئازادبکرێن کە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە دەستگیرکراون

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هێزەکانی سوریای دیموکرات لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) کارێکی ئەوپەڕی گرنگ ئەنجام دەدەن، و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش هەوڵدەدات هەركارێك وەلانێت كە “هەسەدە” سەرقاڵ بكات، لە شەڕە گرنگەکەی دژی داعش.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ماسیو میلەر رایگەیاند، “هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش هاوپەیمانییەکە کە تورکیا بەشێکە لەو هاوپەیمانییە، لە بەرژەوەندی ئەمریکا و توركیا و گەلی سوریا و هەموو وڵاتانی ناوچەكەدایە، کە داعش دووبارە دەرناکەوێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، نابێت ئەو ئەندامانەی داعش ئازادبکرێن کە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە دەستگیرکراون.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

بافڵ تاڵەبانی: دان بە پەرلەمانی ئێستادا نانێین و هەرێم بووەتە دوو ئیدارە

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە میانەی بەشداریکردنی لە یەکەم پانێڵی “کۆڕبەندی ستراتیژیی سلێمانی”، هەڵوێستی فەرمیی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *