به‌په‌له

وێڕای ئاگربەست، گەمارۆی سەر گەڕەکە کوردنیشینەکانی حەلەب بەردەوامە

وێڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست، چواردە ڕۆژە گەمارۆی هێزەکانی حکومەتی کاتیی سووریا بۆ سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە حەلەب بەردەوامە.

لە کاتێکدا ئاگربەستی سەرتاسەری لەنێوان ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی و حکومەتی کاتیی سووریا ڕاگەیەندراوە، کەچی چواردە ڕۆژە گەمارۆی هێزەکانی حکومەتی کاتیی سووریا بۆ سەر گەڕەکە کورنشینەکانی حەلەب بەردەوامە، هەموو ڕێگا سەرەکییەکانی هاتوچۆ بەرەو دوو گەڕەکەکە داخراون، هێزەکانی حکومەتی کاتیی سووریا لە دەوروبەری دوو گەڕەکەکە بەربەستی گڵ و بازگەیان داناوە.

بەهۆی ئەم گەمارۆیەوە، خۆراک و پێداویستییە سەرەکی و پزیشکییەکان ڕوویان لە کەمی کردووە، ٢٥ ڕۆژە سووتەمەنی نەگەیشتووەتە دوو گەڕەکەکە، ئەمەش کاریگەری لەسەر تەواوی ژیانی هاووڵاتیان کردووە و کاتژمێرەکانی کارپێکردنی موەلیدەکانی کارەبا کەمیان کردووە.

لەگەڵ ئەم گەمارۆیەدا، لە بازگە ئەمنییەکاندا پێشێلکاری و پشکنین و هێرش و ڕفاندنی ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت بچنە نێو دوو گەڕەکەکە یان لێیانەوە دەربچن، بەردەوامە. ئەم حاڵەتانە بەتایبەت لە بازگە کاتییەکاندا ڕوودەدەن، بە دیاریکراوییش لە بازگەی عەوارز.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ڕەهەندەکانی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی دژی عەبدوڵڵا ئۆجەلان؛ لە دەستگیرکردنەوە تا هەلومەرجی ئێستا

قەندیل پرێس: ڕاپۆرتی شیکاری پێشەکییەکی مێژوویی و وەرچەرخانە چارەنووسسازەکان نۆی تشرینی یەکەمی ساڵی 1998 وەک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *