به‌په‌له

وێنەگرێکی خەڵكی کامێران لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ئاڵبانی پلەی یەکەمی بەدەست هێنا

“کەیهان محەممەدی”، وێنەگری کوردی خەڵکی کامێران، لە حەڤدەهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی وێنەگریی “FOKUS Award 2026” لە وڵاتی ئاڵبانی، بە بەرهەمی “هەناسەی دەستکرد” (Synthetic Respiration) پلەی یەکەمی بەشی بابەتیی “هەناسە”ی بەدەست هێنا.

لە ڕۆژی ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٥، کەیهان محەممەدی لە نێوان ٥٦٠ بەشداربوو لە ٥٢ وڵاتی جیهانەوە، توانیی پلەی یەکەمی بەشی سەرەکیی هەڵبژێردراوی ساڵی ٢٠٢٦ لەم فێستیڤاڵەدا بەدەست بهێنێت، کە بە هاوکاریی گالێرییە هونەرییە دیارەکانی ئاڵبانی لەوانە گالێریی “Vilson Kilica” لە شاری “فیێر” بەڕێوە چوو.

ناوبراو لە بەرهەمەکەیدا بە زمانی ڕەنگ و وێنە ئاماژەی بە مەترسییەکانی پیسبوونی ژینگە و بەکارهێنانی زێدەڕۆیانە کردووە.

کەیهان محەممەدی بڕوانامەی هونەرە جوانەکانی هەیە و وەک مامۆستای هونەر کار دەکات. پێشتریش بەرهەمەکانی لە گالێرییە بەناوبانگەکانی جیهان لەوانە “بلۆڕاینۆ” لە لەندەن نمایش کراون.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

مەسرور بارزانی: ڕێگری لە هەر هەوڵێک دەکەین بۆ دابەشکردن و لاوازکردنی قەوارەی هەرێم

قەندیل پرێس – هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *