به‌په‌له

وه‌فدێكى دەم پارتی سەردانی هەرێمی کوردستان ده‌کات

وه‌فدى پارتی یەکسانی‌و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات‌و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم کۆدەبێته‌وه‌و له‌باره‌ى ورده‌کاریی دانوستانه‌کانی ئاشتی تورکیا، زانیاریی ده‌داته‌ لایه‌نه‌کان.

وه‌فده‌كه‌ى دەم پارتی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندوه‌، کۆتایی هەفتەی داهاتوو سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات‌و لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان‌و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان‌و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانى كوردستان‌و بەرپرسانی دیکەى هه‌رێم دیدارو چاوپێكه‌وتنیان ده‌بێت.

وه‌فده‌كه‌ى دەم پارتی پێکهاتوه‌ له‌په‌روین بوڵدان، سری سوره‌یا ئۆنده‌رو ئه‌حمه‌د تورک، ئه‌وان دوجار لەئیمڕاڵی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجه‌لان کۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه‌و سه‌ردانی لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان‌و که‌سایه‌تیه‌کانی تورکیاشیان کردوه‌.

وه‌فده‌كه‌ى ده‌م پارتى ڕۆژی 16ی ئه‌م مانگه‌ له‌شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ مەسعود بارزانی‌و نێچیرڤان بارزانی کۆدەبێتەوە، ڕۆژی دوشەممە 17ی ئه‌م مانگه‌ش ده‌گاته‌ سلێمانی‌و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی‌و قوباد تاڵەبانی‌و بەرپرسانی یەکێتیی کۆدەبنەوە.

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌کان، لەو سەردانانەدا وردەکاری کۆبونەوەکان کە لەئیمڕاڵی بەڕێوەچوو، هاوبەش دەکرێن‌و بۆچون‌و پێشنیازو بیروڕای کەسانی پەیوەندیدار سەبارەت بەپڕۆسەکە کۆدەکرێنەوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران: لە بەردەم چارەنووسسازترین ڕۆژەکانی خۆمان‌داین

ڕاگەیەندراوی ژمارە ١ خەڵکی خەباتکار و مافخوازی کوردستان! لە ڕۆژی شەممە، ٩ی ڕەشەمەوە ڕەوتی ڕووداوەکان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *