هەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاکی گەریلاکانی ئازادیی کوردستاندا لە دژی سوپای داگیرکەری تورک، لە زاپ و مەتینا دوو داگیرکەر سزا دران کە یەکێکیان فەرماندەی گرووپێک بووە و گورز لە هێلیکۆپتەرێکیش وەشێندرا.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هە,پە,گە، لەبارەى چالاکییەکانی گە,ر,یلا و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراوی کیمیایی لە دژی گە,ر,یلاکانی ئازادیی، ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی هە,پە,گەدا هاتووە، گە,ر,یلاکانى یە,ژ,استار و هە,پە,گە لە ڕۆژانی ١٥ و ١٦ـی تشرینی دووەم پێنج چالاکییان لە دژی سوپای داگیرکەرى تورک لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی و بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ و گۆڕەپانی بەرخۆدانی دەرگەلی لە هەریمی مەتینا ئەنجام داوە.
هەپەگە ڕاشیگەیاند، لە ئەنجامی ئەو چالاکییانەی گە,ر,یلادا دوو داگیرەکەر سزا دران کە یەکێکیان فەرماندەی گرووپێکی داگیرکەران بوو، گورز لە هێلیکۆپتەرێک و حەفارەیەک وەشێندرا.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ڕۆژانی ٩ تا ١٠ـی تشرینی دووەم تونێلەکانی گەریلا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم و جودی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ دوو جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومان کراون.
هەپەگە باسی لەوەشکردوە، ١٥ و ١٦ـی تشرینی دووەم لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ دوو جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومان کراوە.
باسی لەوەشکرد، لە ١٤، ١٥ و ١٦ـی تشرینی دووەم گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی خنێرەی سەروو، قەلە، بەربزن و سنێنێ لە خواکورک و گۆڕپانەکانی سپیدار، گرگاشە و دەشتی کافیە لە گارە و گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەری مەتینا و گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بە گشتی؛ ١٩ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردوومان کراون.
هەروەها ڕاشیگەیاند، لە ١٥ـی تشرینی دووەم لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی بێشیلێ، سەری مەتینا، گۆلکا و دەرگەلێ مەتینا ١٨جار بۆردوومان کران و هەروەها گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ سێ جار بۆردوومان کراون، بە گشتی ٢١ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر ناوچەکان بوردوومان کراون.
قەندیل پرێس