فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات، لەگەڵ شاندی دیمەشق کۆبووەوە و بڕیاردرا لە سەرەتای مانگی نیسانی داهاتووەوە، کار لەسەر جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی رێککەوتنی نێوان مەزڵوم وعەبدی و ئەحمەد شەرع بکەن.
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات بڵاویکردەوە، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە، ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ ئەو شاندە کۆبووەوە، کە لەلایەن ئەحمەد شەرع سەرۆکی راگوزەری سووریا بۆ تەواوکردنی رێککەوتنی نێوان ئیدارەى دیمەشق و هەسەدە دروستکراوە”.
هەر بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، رۆهلات عەفرین، ئەندامی سەرکردایەتیی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی ژن ئامادەی کۆبوونەوەکە بووە و شاندەکەی دیمەشقیش لەلایەن “حسێن سەلامە”ـوە سەرۆکایەتی کراوە.
هەسەدە ئاماژەی بەوەکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە شێوازی کاری ئەو لیژنەیە کراوە، کە بڕیارە لە سەرەتای مانگی نیسانەوە بەشێوەیەکی هاوبەش کارەکانیان بۆ جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی رێککەوتنی واژۆکراوی نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع، دەستپێبکەن.
لە راگەیەندراوەکەدا باسلەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر راگەیاندنی دەستووری و پێویستی پەراوێزنەخستنی هیچ پێکهاتەیەک لە وێناکردنی سیاسەتی داهاتوو و نووسینی دەستووری سووریادا کراوەتەوە.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکەی هەسەدە، هەر لە کۆبوونەوەکەدا بەدوور و درێژی گفتوگۆ لەسەر پێویستی راگەیاندنی ئاگربەست لە تەواوی خاکی سووریادا کراوە.
رۆژی 10ـی ئەم مانگە، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی راگوزەری سووریا، رێککەوتنێکی هەشت خاڵیان واژۆکرد و بڕیاردرا لیژنەیەکی هاوبەش پێکبهێندرێت بۆ جێبەج
قەندیل پرێس