به‌په‌له

هێزێکی تایبەتی هەسەدە ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتوو لەقوڵایی هێزەکانی سەر بەتورکیا ئەنجامدەدات

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، هێزێکی تایبەتی سەر بەهێزەکانی سوریای دیموکرات لەگوندی ڕیحانیە لەنزیک شارۆچکەی تەلتەمر لەگوندەواری حەسەکە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتیی دزەکردنیان بۆ ناو سەنگەرەکانی گروپە چەکدارییەکانی سەر بەتورکیا ئەنجامداوە، لەئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا پێنج چەکداری ئەو هێزانە کوژراون‌و 7ی دیکەشیان برینداربون.

ئەو سەرچاوانە باسیان لەوەکردوە، هەروەک هێزە تایبەتەکەی هەسەدە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەی دزەکردنیان بۆسەر پێگەکانی گروپە چەکدارییە سورییەکانی سەر بەتورکیا لەگوندی ئەلقاسمیە لەگوندەواری باکوری حەسەکە  ئەنجامداوە، بەڵام تائێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی هێزەکانی سەر بەتورکیا بەدەستنەگەیشتوە.

باس لەوەدەکرێت، دوای ئەو ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکەی هێزەکانی سوریای دیموکرات، سوپای تورکیا گوندەکانی ئەلکەنیرو ئەرباحین‌و عەزیزیەو عەریشەو مەناخیان لەگوندەواری سەرێکانی تۆپبارانکردوە، بەبێئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێبکەوێتەوە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ باسی لەوەکردوە، سێ چەکداری میلیشیای (فەیلەقی مەجد) کە سەر بە(سوپای نیشتمانیی سوریی)ن، لەکاتی بەرپەرچدانەوەی هەوڵێکی دزەکردنی هێزێکی تایبەتیی (هەسەدە) لەناوچەکانی ژێر دەستی میلیشیاکانی سەر بەتورکیا لەباشوری ڕۆژئاوای شاری ڕەققە برینداربون.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ئێرە قوتابخانەی باهونەری جوانڕۆیە كە سروود دەڵێنەوە

ئەم ڤیدیۆیە تەنیا چەند ڕۆژ دوای ئەوە بڵاو دەبێتەوە كە بەرپرسانی قوتابخانەیەكی كچانە لە شاری …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *