هاوسەرۆكی دەم پارتی: دەبێت حكومەتی توركیا لەگەڵ ئیدارەی خۆسەر گفتوگۆ بكات

هاوسەرۆكی دەم پارتی تونجەر باكرهان رایگەیاند دەبێت حكومەتی توركیا گفتوگۆ لەگەڵ ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای كوردستاندا بكات.

باكرهان لە گوتارێكدا لە كۆنگرەی پارتی هەرێمە دیموكراتیكەكان باسی لەوەكرد پێویستە هەموو لایەنەكان پشتیوانی پرۆسەی ئاشتی بكەن، چونكە ئەوە بۆ یەكەم جارە هەلێكی لەو جۆرە دێتە پێشەوە.

داواشی لە دەوڵەتی توركیا كرد بە راستگۆیی كار بۆ ئاشتی بكات و ئەو كێشە 100 ساڵییە چارەسەر بكات.

هەروەها داوای لە دەوڵەتی توركیا كرد هاوكات پێویستە گفتوگۆ لەگەڵ ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای كوردستانیش بكات.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

لە جەژنی جەمای لە ئێزدییەکاندا ڕێوڕەسمی قەباغ و بەرێ شباك بەڕێوە چوو

قەندیل پرێس –  ڕاپۆرتی تایبەت لە چوارچێوەی بەڕێوەچوونی جەژنی جەمادا، لە پەرستگەی لالش هەردوو نەریتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *