نێچیرڤان بارزانی و عوسمان بایدەمیر کۆبوونەوە: ‘نابێت دەرفەتی ئاشتی لەدەستبدرێت’

نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و عوسمان بایدەمیر، سیاسەتڤانی کورد پرۆسەی ئاشتییان لە تورکیا تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، نێچیرڤان بارزانی و عوسمان بایدەمیر کۆبوونەوە. بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هه‌ردوولا “هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگيى سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى” و جه‌ختيان كرده‌وه‌ كه‌ “ئاشتى له‌ توركيا كاريگه‌ريى ئه‌رێنيى به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه‌ ده‌بێت.”

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ “نابێت ده‌رفه‌تى ئاشتى له‌ده‌ست بدرێت و هه‌مووان ده‌بێت كار بۆ سه‌رخستنى بكه‌ن”.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، عوسمان بایدەمیر، “سوپاس و پێزانينى” بۆ رۆڵى نێچيرڤان بارزانى له‌ “يارمه‌تيدان و كاركردنى له‌پێناو سه‌رخستنى پرۆسه‌كه‌دا دەربڕی و داواى كرد له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وام بێت.”

هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و دۆخى سووريا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *