به‌په‌له

نێچیروان بارزانی بە سەدان هێرشی ڕژیم بۆ سەر خاک و کاخی خۆی ئاقڵ نەبوو

✍ د. ئەحمەد محەممەدپوور

ئەم لێدوانە نابەرپرسیارانەی نێچیروان بارزانی کە خۆی بە خزمەتکار و مەدیونی حەزرەتی ئاقا دەزانێت بەرانبەر بە حیزبەکان و کۆمەڵگای ڕۆژهەڵات هاوشێوەی هەڵسووکەوتی نایەکیەتی نانیشتیمانی ناکوردستانی، هیچ لە بەرپرسیاریەتیی و تاوانی حیزبە ڕۆژهەڵاتییەکان و هەڵوێست و سیاسەتی ئێرانیخوازی و پاڕانەوە و مەرایی کردن و بەشداریان لە سیرکی جۆرج تاون و گەمەی کۆنگرەی ئازادی ئێران کەم ناکاتەوە. بەڵام باشور خۆی لە مەترسی دایە و لەبەر کەیف و خۆشی ڕابواردن لەسەر زگی برسی خەڵک لە سەری ڕەش و دەباشان هەستی پێناکات. ئەوان بەم زڕەشانشینییە ناوچەییە و لە ژێر ئیزن و مەرحەمەت و سێبەری فارس و تورک و عەرەب دڵخۆشن و بۆیەش ئەم بارودۆخە هیچ پێوەندی بە ڕۆژهەڵاتەوە نییە. باشور وەک قەوارەیەکی سیاسی بە چاک و خەراپ وەکوو ڕووی تێیە ڕەزامەندە و بەرژەوەندی خۆی دەپارێزێت.

دیارە نێچیروان بارزانی بە سەدان هێرشی ڕژیم بۆ سەر خاک و کاخی خۆی ئاقڵ نەبووە …

کێشەی ئێمە ڕۆژهەڵاتە. حیزبە ڕۆژهەڵاتییەکان پاش سی ساڵ نیشتجێ بوون بە هۆی قەیرانی گوتار و لەبارچوونی ڕێبەرایەتی و چاولێکەری لە وەهمی برایەتی گەلان و سەرهەڵدانی جیلێكی خۆ بە نوخبە زان و دابڕاو لە ویستەکان و ڕاستییەکانی کۆمەڵگا، بە تەواوی ڕووی لە داڕمان دایە. پێشمەرگە لەم ناوەدا هەتا ئاستی هێمایەکی زارەکی هێنراوەتە خوار و کراوەتە گۆشتی سەرچەپەر و قوربانی. حیسابی پێشمەرگە جیاوازە، بەڵام سەرۆکایەتی و ڕێبەرایەتی حیزبەکان بەتەواوەتی لە ناوەوە هەڕزیوە. میراتی قازی و قاسملوو و شەرەفەکندی دابەزیوەتە سەر هەرا و هوریای میدیایی و کەوتۆتە بەردەستی کۆمەڵێک خویندەواری گەڕۆک و شانۆچی کە وەک بڵقی سەر ئاو دێن و دەتەقن و دێنەوە.

ئەگەر هیوایەک هەبێت ئەوا خەڵکی ناوخۆیە کە وێناچێت بە هۆی داگیرکەرانی دەرکی و لەوش خراپتر شێرپەنجە و ژەهری ناوخۆیی لە چەپ و چین و چێژ و لەشەخوازی ڕابگرە هەتا برایەتی گەلانی ئێرانیخواز بە هیچ ئاقارێکدا بڕوات. بۆیە دۆخی کۆیلایەتی و چەوسانەوە و توانەوە بەردەوام دەبێت.

بەداخەوە هەمووی ئەو لێکدابڕان و لێکترازان و داگیرکەرپەرستی و کۆیلایەتییە فکرییە لە بەرژەوەندی ڕژیم دایە و بۆیە سەیر نییە کە لە فیرقەی پێکەنینی هەتیوی شای ڕا بگرە هەتا کۆنگرە ئازادی ئێران و هتد هەر هەمووی بەکرێگیراوی ڕژیم بێت و لە لایەن ڕژیمەوە پشتگیری بکرێت. بەس گومانم هەیە کە کوردی ئیسلاحتەڵەب و نۆژنکەرەوەی ئێران لەبری  پارە ئیش بکات. ئەوان هەر بەڕاستی باوەڕیان بەو وەهمە هەیە. بۆیە دڵنیام بە بەلاش و بە دڵ و بە گیان لە پێناو ئەم وەهمەدا خاک و زمان و مێژوو و بیرەوەری نیشتیمان فیدای ئێرانە خۆشەویستەکەیان دەکەن.

بەڕای من ڕێبەرایەتی و نوێنەرایەتی ئەم حیزبە بە شانازی بچێتەوە ئێران و خۆی ڕادەست بکاتەوە و چیدی نە پێشمەرگە و بنەماڵەی بە کوشت بدەن و نە خەباتی خەڵکی مەدەنی موسادیرە بکەن.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

لەسەر ئینتگراسیۆن بە سێ ڕۆچنە!

✍ شاڕوخ حەسەن‌زادە یەک: تێڕوانین و جیهانبینی سیاسیی سەرکەوتوو بۆ کۆمەڵگەی کوردستان دەبێ لەسەر بنەمای …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *