به‌په‌له

نهێنی پشت هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەکانی سوریا ئاشكرادەكرێت

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەزر بڵاویكردەوە، تورکیا سێ بنکەی ئاسمانی لە سوریا پشکنیوە بە مەبەستی جێگیركردنی سەربازەكانی تێیاندا، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکی بەرگری هاوبەشی پلان بۆ داڕێژراوی نێوان هەردو وڵات، پێش ئەوەی ئیسرائیل لەم هەفتەیەدا ئەو شوێنانە بە هێرشی ئاسمانی بۆردومان بکات.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، ئەمشەو لە زاری چوار سەرچاوەی هەواڵگری هەرێمی و سوریا بڵاویكردەوە، توركیا کە ماوەیەکی زۆرە لایەنگری هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنە لە دژی ئەسەد، خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی ڕۆڵێکی گەورە بگێڕێت لە سوریای نوێدا، لەوانەش ڕێککەوتنێکی بەرگری هاوبەشی ئەگەری کە دەتوانێت بنکەی نوێی تورکیا لە ناوەڕاستی سوریا دابمەزرێنێت و کەڵک لە ئاسمانی ئەو وڵاتە ببینێت.

بەرپرسێکی هەواڵگری ناوچەکە و دو سەرچاوەی سەربازی سوریا و سەرچاوەیەکی دیكەی سوریا كە ئاگادارن لەو بابەتە ڕایانگەیاند، لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان، تیمە سەربازییەکانی تورکیا لە چەند هەفتەی ڕابردودا سەردانی بنکەی ئاسمانی T4 و تەدموریان لە پارێزگای حومسی سوریا، و فڕۆکەخانەی سەرەکی پارێزگای حەما کردوە.

ئەو سەرچاوانە بە مەرجی ئەوەی ناویان ئاشکرا نەكرێت قسەیان کردوە و دەڵێن، “پێشتر زانیاریی لەبارەی سەردانەکان نەدراوە”. ئەو بەرپرسە ھەواڵگرییە ھەرێمییەکەش ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی تورکیا بارودۆخی ڕێڕەوی فڕین و ھەنگارەکان و ژێرخانی دیکەی ئەو دو بنکەیەیان ھەڵسەنگاندوە.

ڕۆیتەرز باسی لەوەشكردوە، ئێوارەی چوارشەممەی ڕابردو ئیسرائیل بۆردوومانی چڕی سوریای كردوە لەنێویاندا ئەو سێ شوێنەی كە تورکیا پشکنینی بۆ کردوە، سەرەڕای هەوڵەکانی ئەنقەرە بۆ دڵنیاکردنەوەی واشنتن کە زیادبونی سەربازی لە سوریا بە مەبەستی هەڕەشەکردن لە ئیسرائیل نییە.

ئەوە لەكاتێكدایە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕایگه‌یاندوە، تورکیا نایەوێت هیچ ڕوبەڕوبونەوەیەکی لەگەڵ ئیسرائیل لە سوریادا هەبێت، ئه‌وه‌ش دوای هێرشە دوبارەکانی ئیسرائیل بۆ سەر شوێنە سەربازییەکانی سوریا، كه‌ توانای حکومەتی نوێی سوریای بۆ ڕێگریکردن لە هەڕەشەکان تێکدا.

لای خۆیەوە بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیلیش بە ڕۆیتەرزی ڕایگەیاندوە، “ئێمە بەدوای ململانێوە نین لەگەڵ تورکیا، هیوادارین تورکیاش بەدوای ململانێ لەگەڵ ئێمەدا نەگەڕێت، بەڵام نامانەوێت تورکیا لەسەر سنورەکانمان جێگیر بێت و هەمو ئامرازێک لەبەردەستدایە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم بابەتە”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دەم پارتی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران شەرمەزار کرد

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە بەیاننامەیەکدا، سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی لە ئێران و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *