ناونانی پارکێك لە هامبۆرگ بە ناوی «ژینا ئەمینی»

​یەکێک لە فەزا سەوزەکانی شاری هامبۆرگی ئاڵمان، دەکەوێتە ناوچەی «ڤینتەرهوودە» و بەرانبەر کونسوڵخانەی پێشووی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە فەرمی بە ناوی «پارکی ژینا ئەمینی» ناو نرا.

تابلۆکانی ئەم پارکە لە کۆتایی حەفتەی ڕابردوودا لە نێوان شەقامەکانی «هۆتڤاڵکەر» و «مینکوێزە» هەڵواسران.

ئەم بڕیارە بە پێشنیاری دەزگا سیاسییەکانی ناوچەی «هامبۆرگ-نۆرد» و بە پەسەندکردنی کۆمیسیۆنی سێنای هامبۆرگ دراوە.

​لە ساڵی ٢٠٢٣وە یادگارییەک بە ناوی «باخچەی ژینا» لەم شوێنەدا دانرابوو و لە مانگی مەی ٢٠٢۶یشدا پەیکەرێکی بڕۆنز بە ناوی ناوبراوەوە لێی پەردە لادرا.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

لە لیبیاوە بۆ ئیتاڵیا؛ ١٨ کۆچبەری کورد بەهۆی تێکشکانی یەختەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا

بەپێی نوێترین زانیارییەکان، ١٨ کۆچبەری کورد کە بە مەبەستی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا لە ڕێگەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *