به‌په‌له

مەسعود بارزانی: جیاوازییەکی گەورە لەنێوان ئۆپۆزسیۆنی ئێران و تورکیا هەیە

مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، عێراق بە ڕاکێشانی بۆ ناو شەڕی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیانی زۆری پێدەگات، ده‌شڵێت، “جیاوازییەکی گەورە لەنێوان ئۆپۆزسیۆن لە ئێران و ئۆپۆزسیۆن لە تورکیا هەیە، ئۆپۆزسیۆنی ئێران دەستوەردان ناکات لە کاروباری عێراق و وەڵامی ڕێنماییەکان دەداتەوە، لەکاتێکدا پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌كه‌كه‌) دەستوەردان دەکات و گوێ بۆ ڕێنماییەکان نادات”.

مەسعود بارزانی لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ سکای نیوز جەختی لەوەکردەوە، کە بەردەوامبونی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە پێناو شەڕدا کێشەیە، بانگەوازیكرد بۆ هەمو لایەک بۆ ئاشتی.

هەروەها بەڕونی ئەوەی خستەڕو، کە گرژبونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران یان تورکیا لە بەرژەوەندی کورد نییە، له‌ ئێستادا پەیوەندییەکان لەگەڵ هەردولا ئاساییە، “بەڵام ڕێگە نادەین هیچ کەسێک دەستوەردان لە کاروباری ئێمەدا بکات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، جیاوازییەکی گەورە لەنێوان ئۆپۆزسیۆن لە ئێران و ئۆپۆزسیۆن لە تورکیا هەیە، “ئۆپۆزسیۆنی ئێران دەستوەردان ناکات لە کاروباری عێراق و وەڵامی ڕێنماییەکان دەداتەوە، لەکاتێکدا پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌كه‌كه‌) دەستوەردان دەکات و گوێ بۆ ڕێنماییەکان نادات”.

سەبارەت بە دۆخی ناوخۆ، بارزانی ڕونیکردەوە، کە داعش هێشتا مەترسییەکی جددی دروست دەکات، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی “کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان بەبێ پڕچه‌ككردنی سوپای عێراق کێشەیە، چونکە عێراق ڕوبەڕوی لاوازییەکی ڕاستەقینە دەبێتەوە لە هێزی ئاسمانی”.

مەسعود بارزانی لە درێژەی قسەکانیدا وتی، “پەیوەندی نێوان هه‌رێمی کوردستان و حكومه‌تی ناوەند لە بەغدا باشە و بابەتگەلێک هەن کە هێشتا لەژێر گفتوگۆدان، بەتایبەتی پشکی هەرێم و دۆسیه‌ی نەوت”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

لە گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب شەڕ بەردەوامە؛ هاوەنبارانە

لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود، ئەشرەفییە و بەنی زەید شەڕێکی سەخت روویدا و هێشتا دۆخەکە ناجێگیرە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *