به‌په‌له

مەسروور بارزانی و مەزڵوم عەبدی کۆبوونەوە

لە شاری هەولێر سەرۆکی حکوومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان و مەزڵووم عەبدی، راوێژکاری سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا کۆبوونەوە و تاوتوێی بارودۆخی سوریا و ناوچەکەیان کرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوی حکومەتى هەرێم دوانیوڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی کاربەڕێکەری هەرێم و مەزڵووم عەبدی، راوێژکاری سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا کۆبوونەوەتەوە.

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکە لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتی و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی سووریا و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیریی سووریا و مافەکانی کورد و گشت پێکهاتەکان کرد.

چەند ڕۆژێکە مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد بۆ بەشداری لە دیداری میری هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و بڕیارە ئێوارەی ئەمرۆ مەزڵوم عەبدی لە پانێڵێکی دیدارەکەدا میوانداری بکرێت.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

مەسرور بارزانی: ڕێگری لە هەر هەوڵێک دەکەین بۆ دابەشکردن و لاوازکردنی قەوارەی هەرێم

قەندیل پرێس – هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *