مەزڵووم عەبدی: پەیوەندیمان لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهێزە و پشتیوانی لە بڕیارەکانیان دەکەین

قەندیل پرێس – هەواڵ

مەزڵووم عەبدی، ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی کۆماری سووریا، لە لێدوانێکدا تیشکی خستە سەر پەیوەندییەکانیان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان و گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هاوکات ستایشی ڕۆڵ و هەڵوێستی ئەوانی کرد لە بەرامبەر پرس و پێشهاتە سیاسییەکاندا.

​مەزڵووم عەبدی لە دیمانەیەکدا لەگەڵ میدیای ئامارگی، ئاماژەی بەوە کرد؛ کە پەیوەندییەکی باش و بەردەوامیان لەگەڵ کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هێزە سیاسییەکانیاندا هەیە. ناوبراو باسی لە هاوکاری و قوربانیدانی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵات کرد لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا و ڕایگەیاند، لە شەڕی دژ بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشدا، کوردانی ڕۆژهەڵات ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە و هاوکار بوون و ژمارەیەکی زۆر شەهیدیشیان بەخشیوە، کە ئەمەش بنەمایەکی پتەوی بۆ بەردەوامیی پەیوەندییەکان پێکدەهێنێت.

سەبارەت بە پێشهاتە سیاسییەکان و دۆخی ناوچەکە، ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی کۆماری سووریا باوەڕی خۆی نیشاندا کە هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بەرامبەر گۆڕانکاری و هاوکێشە نوێیەکاندا بڕیاری دروستیان داوە.

عەبدی ڕوونیشیکردەوە کە لایەنەکانی ڕۆژهەڵات لە بەرامبەر سیاسەتە نێودەوڵەتییەکاندا مەرج و تێڕوانینی تایبەت بە خۆیان هەبووە و لە مامەڵەکردن لەگەڵ پێشهاتەکاندا هەنگاوی لەجێیان ناوە. هەروەها ئاماژەی بە یەکڕیزیی نێوان لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد لە ڕێگەی دروستکردنی پلاتفۆرمی هاوبەش و یەکخستنی هەڵوێستەکانیان، جەختیشی لەوە کردەوە کە هەمیشە پشتیوان و هاوسۆزی ئەو بڕیارانەن کە کوردانی ڕۆژهەڵات دەیدەن.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ڕەهەندەکانی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی دژی عەبدوڵڵا ئۆجەلان؛ لە دەستگیرکردنەوە تا هەلومەرجی ئێستا

قەندیل پرێس: ڕاپۆرتی شیکاری پێشەکییەکی مێژوویی و وەرچەرخانە چارەنووسسازەکان نۆی تشرینی یەکەمی ساڵی 1998 وەک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *