به‌په‌له

مەزڵووم عەبدی: پێم بڵێن جەنەڕاڵ نەوەک ڕاوێژکار

قەندیل پرێس

​ئەم دەستەواژەیەی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی پێشووی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و ڕاوێژکاری ئێستای سەرۆک کۆماری سوریا  لە میانی بەشداریکردنی لە دیداری مێری لە هەولێر، هەر زوو بووە جێی سەرنج و دەنگدانەوەیەکی بەرفراوانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دروست کرد.

​لە سۆشیال میدیا، کاردانەوەی جیاواز لەسەر ئەو هەڵوێستەی دروست بوو؛ بەشێک لە بەکارهێنەران پێیان وابوو کە پۆستی «ڕاوێژکار» بە دڵی نەبووە، چونکە پێی وایە ئەو ناونیشانە لە سەنگ و کاریگەرییە سەربازییەکەی کەم دەکاتەوە و لە فەرماندەیەکی بڕیاردەرەوە دەیکاتە کارەکتەرێکی ڕێنماییکار.

لە بەرامبەردا، هەندێکی تر وایان لێکدایەوە کە ئەم پێداگرییە نیشانەی ئەوەیە ناوبراو ڕەتی دەکاتەوە لەژێر هیچ ناچارییەکدا پێگە و ناسنامە سەربازییەکەی پشتگوێ بخرێت و ناونیشانێکی کارگێڕیی پێبدرێت کە لەگەڵ پێگەی ڕاستەقینەی فەرماندەییەکەیدا ناگونجێت.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

مەسرور بارزانی: ڕێگری لە هەر هەوڵێک دەکەین بۆ دابەشکردن و لاوازکردنی قەوارەی هەرێم

قەندیل پرێس – هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *