مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات – هەسەدە و ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا پێکەوە لەگەڵ مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوە.
کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ هەینی لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە رێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق و دۆخی سووریا بەگشتی دەکرێت.
هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە، روبیۆ لەگەڵ شاندە سوورییەکە باس لە بونیادنانەوەی سووریا و ئاسایشی ناوچەکە دەکەن.
قەندیل پرێس