مەزڵووم عەبدی: ئەم رێککەوتنە دەرفەتێکی راستەقینەیە بۆ بنیاتنانی سووریایەکی نوێ

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، ئەنجامدانی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی راگوزەری سووریا دەرفەتێکی راستەقینەیە بۆ بنیادنانی سووریایەکی نوێ.

عەبدی لە تۆڕی “ئێکس” رایگەیاند، ئەوان ئەنجامدانی ئەم رێککەوتنە بە دەرفەتێکی راستەقینە دەزانن، بۆ بنیادنانی سووریایەکی نوێ، کە هەموو پێکهاتەکانی لە باوەش بگرێت و بنەماکانی دراوسێیەتییەکی باش زامن بکات.

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات  دەڵێت: “لەم قۆناغە هەستیارەدا، ئێمە پێکەوە کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی قۆناغێکی راگوزەر کە رەنگدانەوەی خواستەکانی گەلەکەمان بێت بۆ دادپەروەری و سەقامگیری”.

مەزڵوم عەبدی پابەندیی خۆی بە بنیادنانی ئایندەیەکی باشتر بۆ وڵاتەکە دووپاتکردەوە، کە مافەکانی هەموو سوورییەکان زامن بکات و خواستەکانیان بۆ ئاشتی و شکۆمەندییان بەدیبهێنێت.

مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع رێککەوتنێکی هەشت خاڵییان واژۆکرد، کە تیایدا هاتووە، شەڕ لە تەواوی سووریا رادەگیرێت و مافەکانى کورد لەچوارچێوەى دەستووردا فەراهەمدەکرێت.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *