به‌په‌له

مەزڵووم عەبدی: ئاژاوەگێڕی و هەوڵ بۆ ڕێگریکردن لە پرۆسەی ئینتێگراسیۆن کە گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی، جێی قبووڵکردن نییە

مەزڵووم عەبدی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ دانیشتوانی دربێسی داوای لە هەموو پێکهاتەکان کرد پشتیوانیی لە کاراکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت بکەن لە شارەکەدا. پەیوەست بە ئاژاوەگێڕییەکان عەبدی جەختیکردەوە ئاژاوەگێڕی و نانەوەی دووبەرەکی جێگەی قبووڵکردن نییە.

ڕاوێژکاری سەرۆکایتی کۆماریی سووریا مەزڵووم عەبدی سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکان و ئاستەنگییەکانی ناوچەکە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ دانیشتووانی شاری دربێسیدا ڕێکخست.

لە کۆبوونەوەکەدا مەزڵووم عەبدی ڕایگەیاند، بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی ئینتێگراسیۆن و پاراستنی ئەو دەرفەتانەی کە لە ماوەی ١٥ ساڵدا بەدەستهاتوون، لە قۆناغی ئێستادا برەودان بە کاری هاوبەش پێویستە، پرۆسەی ئینتێگراسیۆن بۆ هەموو پێکهاتەکانی ناوچەکە لە عەرەب، کورد، سریانی-ئاشووری و ئەرمەنی، هەموو کارمەندانی دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییە.

مەزڵووم عەبدی ئاماژەی بەوە کرد، ڕێکخستنی خۆپیشاندان بە شێوەیەکی ئاشتییانە، مافی هەمووانە، دەوڵەتیش سەیری داخوازییەکانی هاووڵاتییان دەکات، بەڵام ئاژاوەگێڕی و هەوڵ بۆ ڕێگریکردن لە پرۆسەی ئینتێگراسیۆن کە گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی، جێی قبووڵکردن نییە.

عەبدی داوای لە پێکهاتەکانی ناوچەکە کرد کە هاوپشتی و یەکگرتوویان بەهێز بکەن و یەکڕیز بن بۆ پشتیوانیی کاراکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت لە پارێزگاکە، بە یەکێتیی خۆیان دژی هەموو هەوڵەکانی نانەوەی دووبەرەکی و دابەشکردن بوەستنەوە، نانەوەی دووبەرەکی نە دەکەوێتە خزمەت وڵات، نە داهاتووی ناوچەکە.

مەزڵووم عەبدی داوای لە هاووڵاتییان کرد کە پشتیوانی لە منداڵەکانیان بکەن بە مەبەستی گەڕانەوەیان بۆ قوتابخانەکان، لەپاڵ زمانی عەرەبی، فێری زمانی کوردی ببن، پێویستە زمانی دایک بپارێزرێت و بوونی لە پرۆسەی خوێندندا پەرەی پێ بدرێت.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

مەسرور بارزانی: ڕێگری لە هەر هەوڵێک دەکەین بۆ دابەشکردن و لاوازکردنی قەوارەی هەرێم

قەندیل پرێس – هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *