بەگوێرەى ڕاگەیێنراوێکى وەزارەتى پەروەردەى سووریا، محەممەد عەبدولڕەحمان وەزیرى پەروەردەى سووریا لەگەڵ مەزڵوم عەبدى ڕاوێژکارى سەرۆکایەتیى کۆمارى سووریا کۆبووەتەوە و لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆکراوە لەسەر جێبەجێکردنى مەرسوومى ژمارە 13ى ساڵى 2026 ی سەرۆکایەتیى سووریا و ڕێنماییەکانى جێبەجێکردنى مەرسوومەکە.
لەکۆبوونەوەکە گفتوگۆکراوە لەسەر دابینکردنى پەرتوکى زمانى کوردى و دابینکردنى مامۆستای تایبەت و تەواوکردنى ڕێکارەکانى تێکەڵکردنى دۆسییەى پەروەردە و فێرکردن.
لە کۆبوونەوەى عەبدى و مەڕوان حەلەبى وەزیرى خوێندنى باڵا باسیان لە جێبەجێکردنى یەکگرتنى زانکۆکانى باکوور و ڕۆژهەڵاتى سووریا لەگەڵ زانکۆکانى دیکە کردووە.
باس لە دان نان بەبڕوانامەکانی پێشووتر کراوە، لەگەڵ بنیاتنانى زانکۆى نوێ لە حەسەکە و ڕەققە.
قەندیل پرێس