به‌په‌له

موراد قەرەیلان: بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتاییهێنانی تێکۆشانی چەکداری پراکتیزە بکرێت، دەبێت دەوڵەتی تورک دەستبەجێ گۆڕانکاری یاسایی بکات

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە ڕایگەیاند، بۆئەوەی بڕیاری کۆتاییهێنانی تێکۆشانی چەکداری پراکتیزە بکرێت، دەبێت دەوڵەتی تورک دەستبەجێ گۆڕانکاری یاسایی بکات.

کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە لە ڕۆژانی ٥-٧ـی ئایار لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئەنجام درا و موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە هەڵسەنگاندنی خۆی لە کۆنگرەکەدا خستەڕوو:

بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ـی شووبات بانگەوازێکی مێژووییە و بانگەوازێکە بۆ پەرەپێدانی سەردەمێکی نوێ و هەڵوەشاندنەوەی سۆسیالیزمی دەوڵەت نەتەوەیە، پەرەپێدانی سۆسیالیزمی نەتەوەی دیموکراتیکە. بانگەوازەکە هەنگاوێکی دیموکراتیکی سۆسیالیزم، کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکی مەزنە، دەبێت بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ بەمجۆرە هەڵسەنگێنین و ئەمە دەستپێکێکی نوێیە.

هەروەها ڕاشیگەیاندووە: لە تێکۆشاندا ئاشکرا بوو، کە ڕێبەر ئاپۆ لە کاتی خۆییدا هەر شتێکی ووتبێ ڕاستە، بە جێیە، پشتڕاستکراوەتەوە و ئێستاش هەر بەم شێوەیەیە. ڕێبەر ئاپۆ وەک ڕێبەرێکی مێژوویی شتگەلێک دەڵێت، دەبێت مرۆڤ بزانێت، کە سنوورەکان تێدەپەڕێنێت. جیاوازییەکە دەبینێت، لەسەر ئەوانە هەڵوێستە دەکات و هەنگاو دەنێت.

باسی لەوەشكردووە: دەبێت ببینین ئەم بانگەوازە و ئەم قۆناغە بۆ سەردەمێکی نوێیە، ئەم بانگەوازە نەک تەنها بۆ کوردستان بۆ تەواوی کوردستان بۆ تەواوی مرۆڤایەتی ڕۆڵێکی گرنگ و مێژوویی هەیە و ئیدی سنوورەکانی کوردستان تێدەپەڕێنێت.

قەرەیلان ڕایگەیاند: دەبێت لە زیهنیەتی دەوڵەتدا گۆڕانکاری درووست ببێت. ئەم زیهنییەتی ڕەتکردنەوە و لە ناوبردنە نەگۆڕێت ئاشتیی ناوخۆیی لەسەر چ بنەمایەک بە دی دێت؟ ئەو کەسانەی دەڵێن: ئاشتیی ناوخۆیی درووست بکەین پێش هەموو شتێک پێویستە ئەم زیهنییەتی نکۆڵیکردنی لە ناوبردنە بگۆڕێت و تێیپەڕێنێت.

لە كۆتاییدا وتویەتی: بەڕاستی ئاشتییەکی ناوخۆیی درووست دەبێت، یاساکانیش هەموویان دووژمنانەن، یاساکانی ئێستا زۆربەیان بوونی گەلی کورد ڕەتدەکەنەوە. هەربۆیە تەنها لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکانی لایەنی دەوڵەت، لەسەر ئاستی یاسایی و دادپەروەرییدا، ئەم تەڤگەر دەتوانێت چەکدانان جێبەجێ بکات. ئەگەر نا ئەمە زۆر سەخت دەبێت.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

تۆڕی 8ی مارس: 53 ژن له‌ماوه‌ی 11 مانگی رابردودا له‌ هه‌رێم كوژراون

تۆڕی 8ی مارس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، رایگه‌یاند، به‌پێی ئاماره‌ نافه‌رمییه‌كان، له‌ماوه‌ی 11 مانگی رابردودا له‌ هه‌رێم …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *