ئەمرۆ ڕێبەری ڕژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، موجتەبا خامنەیی، لەگەڵ کۆمەڵێک لە فەرماندە و بەرپرسە باڵاکانی هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.
لەم دیدارەدا کە فەرماندەکانی ئەرتەش و سوپای پاسداران ئامادەی بوون، دوایین پێشهاتە ئەمنیەکانی ناوچەکە و دۆخی ئامادەباشیی هێزە سەربازییەکانی ئێران تاوتوێ کراون.
موجتەبا خامنەیی فەرمانێکى لەسەر دۆخى ناوچەکە بۆ هێزە چەکدارەکانى وڵاتەکەى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە بوونى هەر جۆرە هێرش و هەڕەشەیەک دەبێت دەستبەجێ وەڵامێکى کاریگەر بدەنەوە.
موجتەبا خامنەیی:
– لە بوونى هەر جۆرە هێرش و هەڕەشەیەک دەبێت دەستبەجێ وەڵامێکى کاریگەر بدەنەوە.
– وەڵامەکەتان بەبێ گوێدانە ناوچەى جوگرافی بێت.
– هەموو ئامانجەکانى ئەمریکا و ئیسرائیل لەژێر نیشانەى هێزە سەربازییەکانمان دەبێت.
– وەڵامتان بۆ هەر جۆرە هێرش و هەڕەشەیەک هەبێت.
قەندیل پرێس