مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له میانی به‌شداریكردنی له لە چوارەمین سیمپۆزیۆمی “مەلای جزیری” له جزیره‌ی بۆتانی سه‌ربه پارێزگای شرنه‌خی باكوری كوردستانه‌وه له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی ئاشتی سوپاسی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا‌و عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌ری زیندانیكراوی په‌كه‌كه‌ی كرد.
مه‌سعود بارزانی كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه گه‌یشته جزیره‌ی بۆتانی سه‌ربه پارێزگای شرنه‌خ بۆ به‌شداریكردن له سیمپۆزیۆمه‌كه، له وته‌یه‌كدا له‌وێ له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی ئاشتی له توركیا، وتی “بە هەمو هێزی خۆمان پشتیوانیی لێدەکەین و هەرچیمان لێ داوا بکرێت و لەدەستمان بێت، ئامادەین بیکەین. ئیشەڵا پرۆسەکە ئەنجامێکی زۆر باشی دەبێت. خێر و خۆشی بێنێت بۆ هەمومان.”
مەسعود بارزانی سوپاسی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، دەوڵەت و پەرلەمان و میلـلەتی تورکیای کرد کە “دەرگای ئاشتی”یان کردەوە و بە “باشترین دەرگا و باشترین بژارە” ناوی برد.
مه‌سعود بارزانی هه‌روه‌ها وتیشی، “دەستخۆشی لە بەڕێز ئۆجەلان دەکەم کە ئەویش هەنگاوی ئەرێنیی هاویشت.”
قەندیل پرێس