به‌په‌له

مه‌زڵوم عه‌بدى: ئێران چەک‌و درۆنی بەئێمە نەداوە

له‌باره‌ى پێدانى چه‌ك‌و درۆن به‌هه‌سه‌ده‌ مه‌زڵوم عه‌بدى ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “ئێران چەک‌و درۆنی بەئێمە نەداوە”، ده‌شڵێت:”كۆبونه‌وه‌ى شه‌رع‌و گروپه‌ چه‌كداره‌كان بۆ ئێمه‌ گرنگ نییه‌، به‌ڵكو مانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مریكا بۆ ئێمه‌ گرنگتره‌”.

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) له‌په‌یامێكدا سه‌باره‌ت به‌کۆبونەوەی ئەحمەد شەرع بەرپرسی ئیدارەی نوێی سوریا وتى:”ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ بۆ ئێمه‌ هیچ گرنگ نییە”.

عەبدی ئه‌وه‌شى وت:”یەکخستنەوەی گروپە چه‌كداره‌كان بەبێ دانوستان کێشەیەکی گەورەیە، بۆ ئه‌وه‌ش پێشنیازمانکردوە لیژنەیەکی سەربازیی بۆ یەکخستنەوەی هێزەکان پێکبهێندرێت”.

فه‌رمانده‌ى گشتیى هه‌سه‌ده‌ ئه‌وه‌شى ڕونكردوه‌ته‌وه‌، “کۆبونەوەی ئەحمەد شەرع لەگەڵ گروپەکان بۆ ئێمه‌ هیچ گرنگ نییە، به‌ڵكو له‌برى ئه‌وه‌، بونی هێزەکانی ئەمریکا لەسوریا بۆ ئێمه‌و بۆ سوریاش گرنگتره‌”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

لە سنووری بانە کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران کوژرا

قەندیل پرێس – بەرەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٢٣ی گەڵاڕێزان، کۆڵبەرێک بە ناوی «تەیب ڕۆستەمی» تەمەن ٣٤ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *