مستەفا هیجری: تەنیا بە دیاریکردنی کوردێک بە جێگری سەرکۆمار ویفاقی میللی پێک‌نایە

مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەڵ “کوردستان” ڕایگەیاند “سەرەڕای توندوتیژتربوونی ڕێژیم بەدژی خەڵک و پەرەگرتنی ئێعدامەکان بۆ چاوترسێن کردنی خەڵک، ناڕەزایەتییەکان دژ بە دەسەڵات هەروا بەردەوامە. خەڵک وازی لە ماف و داخوازییەکانی خۆی نەهێناوە و لەگەڵ ئەوەیکە خوازیاری شەڕ نین، بەڵام لە لاواز دەرکەوتنی ڕێژیم و تێکشکاندنی هێزە نیابەتییەکان خۆشحاڵن.”

هەروەها لە هەڵسەنگاندنی کارنامەی نیزیک بە چوار مانگی سەرکۆماریی مەسعوود پزشکیان و مانۆڕی تەبلیغیی دەوڵەتەکەی لەسەر بەناو “ویفاقی میللی” ڕایگەیاند “دیاریکردنی کوردێک وەکوو جێگری سەرکۆمار لە ئاستی خۆیدا بە کارێکی باش دادەنێم، بەڵام ئەمە وەکوو کرانەوەیەک بەڕووی ئازادی و گەشەکردن لە ئێراندا نابینم. چوونکە لە کۆماری ئیسلامیی ئێراندا ماهییەتی نیزامەکە کە لە حکومەتی وەلایەتی فەقیهـدا شکڵی گرتووە، هێژموونیی بەسەر سەرجەم جومگەکانی ڕێژیمەکەدا سەپاندوە و بەکردەوە دەوڵەت و یاسا و ئەوانی دیکە خاوەنی ئوتوریتەیەکی ئەوتۆ نین کە تەنانەت ئەگەر بشیانهەوێ، بتوانن ئاوڕدانەوە و کرانەوەیەک بکەن.”

بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەری حیزبی دێموکرات لە پێوەندی لەگەڵ دەرەنجامەکانی هاتنەوەسەرکاری دۆناڵد ترامپ و کاریگەریی لەسەر پێوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ کۆماری ئیسلامی و ئەگەرەکانی داهاتوو پێی لەسەر ئەوە داگرتەوە: خەڵکی ئێران بەدەر لەو ئەگەر و نەگەرانە دەبێ بۆخۆیان بە یەکگرتوویی و خۆڕاگری و پشتبەستن بە هێزی خۆیان، خۆیان بەهێز بکەن و لە خەبات نەوەستن و بەهیوای هیچ لایەنێکی دەرەکی نەبن کە ئەوان ڕزگار بکەن.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *