قەندیل پرێس
لێدوانی محەممەد نەزیف قادری، ئەندامی دەستەی کارگێری و بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بۆ قەندیل پرێس لەبارەی ڕەزا پەهلەوی و سەڵتەنەت تەڵەبەکان
لە وەڵامی پرسیاری قەندیل پرێس لەبارەی هەڵوێست و سیاسەتی هاوپەیمانی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران بەرانبەر بە ڕەزای پەهلەوی و سەلتەنەت تەڵەبەکان چییە؟
محەممەد نەزیف قادری، بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕایگەیاند:
“ڕوانگەی ئێمە بە نیسبەت ڕەزا پەهلەوییەوە ڕوونە؛ هاوپەیمانی هێزە سیاسییەکانی کوردستان و هەموو کوڕ و کۆمەڵە سیاسی و مەدەنییەکانی کورد و تەنانەت نەتەوەکانی دیکەی ئێرانیش، بە نیسبەت ڕەزا پەهلەوییەوە سیاسەتیان ڕوونە. بڵاوکراوەکانی پەیوەندیدار بە ڕەزا پەهلەوییەوە هیچ بابەتێکی دانپیانانی بە نیسبەت مافی نەتەوەکانی ئێرانەوە تێدا نییە و هیچ جۆرە گۆڕانێک لە فکر و ئەندێشەی ڕەزا پەهلەوی و ئەمسالی ڕەزا پەهلەوی بە نیسبەت ئەو بابەتە گرنگ و سیاسییانە بەدی ناکرێت، کە ئاڵوگۆڕێک بێت بتوانێت یارمەتی دابینکردنی مافە سیاسی و نەتەوەییەکانی گەلانی ئێران بکات. هەر بۆیە، هیچ هیوا و ئومێدێک بە ڕەزا پەهلەوی نییە و هاوپەیمانی کوردستان و بزووتنەوەی کورد بە گشتی و بزووتنەوەی گەلانی ئێران زیاتر خەبات بۆ سیستمێک دەکەن؛ سیستمێکی دیموکراسی بێت، سیستمێکی سێکۆلار بێت، سیستمێکی فیدراڵ بێت لەسەر ئەساسی دابەشکردنی دەسەڵات. بۆیە ڕەزا پەهلەوی هیچ خێروبێرێکی بۆ کورد و بۆ نەتەوەکانی دیکەی ئێران نییە.”
قەندیل پرێس