لە ڕۆژئاوای کوردستان یەکەمین فێستیڤاڵی فیلم بەڕێوەدەچێت

لە قامیشلۆ یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی ” Nûjiyan” کە لە لایەن کۆمەڵەی فیلمسازانی ژنان بەڕێوەدەچێت، بۆ ماوەی شەش ڕۆژ بەردەوام دەبێت و ٣٧ فیلم تێیدا نمایش دەکرێت.

لە کاتژمێر هەشتی ئێوارەی ٢٥ـی مانگی ئایار تا ٣١ـی ئایاری ئەمساڵ لە شاری قامیشلۆ یەکەمین فێستیڤاڵی ”Nûjiyan” لە لایەن کۆمەڵەی فیلمسازانی ژنان بە پاڵپشتی دەزگای ڕۆشنبیری کانتۆنی جزیرە و بە هاوکاری سینەمای ژنان لە ڕۆژئاوا و تەڤگەری هیلالی زێرین بۆ کەلتووری ژنان دەستپێدەکات.

٣٧ فیلم و بەڵگە فیلمی کوردستان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمریکا، ئەرمەنستان و ئەورووپا نمایش دەکرێت، جگە لەوەش وتار و سیمیناریش پێشکەش دەکریت.

هاوکات چالاکییەکانی فێستیڤاڵەکە بەیانیان لە سەنتەری ڕۆشنبیریی و هونەریی محەمەد شێخۆ و ئێوارانیش لە پارکی ئازادی له قامیشلۆ بەڕێوەدەچێت.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ڕەهەندەکانی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی دژی عەبدوڵڵا ئۆجەلان؛ لە دەستگیرکردنەوە تا هەلومەرجی ئێستا

قەندیل پرێس: ڕاپۆرتی شیکاری پێشەکییەکی مێژوویی و وەرچەرخانە چارەنووسسازەکان نۆی تشرینی یەکەمی ساڵی 1998 وەک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *