به‌په‌له

لە چیای برادۆست دەنگی دوو تەقینەوە بیستراوە و ئاگر لە چیاكە كەوتووەتەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، لە ناوچەی برادۆستی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەنگی دوو تەقینەوەی بەهێز بیستراوە بە گوتەی خەڵکی ناوچەکە ئاگر لە چیای برادۆست کەوتووەتەوە.

بەپێی زانیاری و ڤیدیۆ بڵاوكراوەكان، لەکاتی هاتنی دەنگی تەقینەوەکە دەنگی فڕۆکە هەبووە، دواتر دەنگێکی دیکە بیستراوە و ئاگرەکە لە چیای برادۆست کەوتووەتەوە.

ئاگرەکە پاش چەند کاتژمێرێک هێشتا بەردەوامە و ڕووبەرێکی فروانی دارستان و پاوان و لەوەڕگای لە چیاکە سووتاندووە.

تاوەکوو ئێستا لانەیە فەرمییەکان هیچ ڕاگەیەنراوێکیان لەبارەی ڕووداوەکەوە نەبووە، بەڵام وەکوو خەڵکی ناوچەکە دەڵێن، گومان دەکرێت ئاگرەکە بەهۆی تێکشاکاندنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە بووبێت.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

وێرانکردنی ژینگەی کوردستان؛ درێژەپێدانی مێژوویەکی تاڵ لە سوتاندن و کۆچپێکردنی زۆرەملێ

قەندیل پرێس- ڕاپۆرتی شیکاری ژیانی گوندنشینێک لە ناوچە سەخت و شاخاوییەکانی کوردستان هەمیشە بەستراوەتەوە بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *