لە شاری بەدرە لە پارێزگای ئیلام ژنێكی گەنج بەهۆی ناكۆكی لەگەڵ هاوژینەكەی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

فاتمە مورادی، تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵكی بەدرەیە و منداڵێكی تەمەن ١٢ ساڵانی هەیە و بەپێی زانیارییەكان بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە لە ماڵی باوكی خۆی هەڵواسیوە.

بە گوتەی سەرچاوەیەك، فاتمە ماوەیەك بووە لەگەڵ هاوسەرەكەیدا ناكۆكیی هەبووە و گەڕاوەتەوە بۆ ماڵی باوكی.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی هەم میهەن، ڕێژەی خۆكوشتن لە پارێزگای ئیلام دوو و نیو هێندە لە ئاستی سەرتاسەریی ئێران زیاترە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕێژەی خۆكوشتن لە ئاستی ئێراندا ٨ كەس لە هەر ١٠ هەزار كەسە، بەڵام لە پارێزگای ئیلام، ١٨.٧ كەسە.

پارێزگای ئیلام بەرزترین ڕێژەی خۆكوشتنی لە نێو پارێزگاكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێراندا هەیە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *