ئیسرائیل پرسی مامه‌ڵه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ كورد وه‌ك چه‌كێكی یاسایی و سیاسی دەهێنێت، ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی ئاماده‌كردنی دۆسیه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له دژی ئه‌ردۆغان له دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی.
له هه‌نگاوێكی چاوه‌ڕواننه‌کراودا، ئیسرائیل بۆ یه‌كه‌مجار بڕیاریدا دۆسیه‌ی پێشێلكاری و سیاسه‌ته‌كانی دەوڵەتی توركیا به‌رامبه‌ر به كورد وه‌ك بڕگه‌یه‌کی سه‌ره‌كی له دۆسیه‌یه‌کی دادوه‌ریی نێوده‌وڵه‌تیدا دژی ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، له دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی (ICC) جێگیر بكات.
به‌پێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی (i24NEWS)ـی ئیسرائیلی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ و وه‌زاره‌تی دادى ئەو وڵاتە، كه تێیدا دۆسیه‌یه‌کی گشتگیر له‌سه‌ر “سیاسه‌تی ئه‌نقه‌ره به‌رامبه‌ر به كورد” و هه‌روه‌ها پاڵپشتیکردنی حه‌ماس لەلایەن ئەنقەرەوە ئاماده ده‌كرێت، بە مەبەستی به‌كارهێنانی وه‌ك كارتێكی فشاری سیاسی و یاسایی بۆ وەڵامدانەوەی هه‌وڵه‌كانی توركیا بۆ سزادانی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل.
وەک لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن كه سه‌رباری ئه‌وه‌ی هیچ كام له ئیسرائیل و توركیا ئه‌ندامی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی نیین، به‌ڵام تێكه‌ڵكردنی پرسی كورد له‌م ململانێیە دیپلۆماسییه‌دا، هه‌نگاوێکە بۆ به‌كارهێنانی ئه‌و دۆسیه‌یه وه‌ك چه‌كێکی فشاری ستراتیژی له دژی پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی توركیا، ئه‌مه‌ش پێشوازییه‌کی گه‌رمی له‌لایه‌ن ژمارەیەک چالاكوانی كورد له ئه‌ورووپا و توركیا لێکه‌وتووه‌ته‌وه.
قەندیل پرێس