لیژنه‌ی دانوستانكاری باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا(رۆژاڤا)، رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی دیمه‌شق گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی بۆ تێكه‌ڵكردنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات-هه‌سه‌ده به سوپای سوریا.
لیژنه‌ی دانوستانكاری باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا(رۆژاڤا)، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له دوایین پێشهاته‌كانی دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی كاتیی دیمه‌شق كردوه.
لیژنه‌كه جه‌ختی كردۆته‌وه كه گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی بۆ تێكه‌ڵكردنی سێ فیرقه‌ی سه‌ربه هه‌سه‌ده به هه‌یكه‌لی سه‌ربازیی سوپای سوریا.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، له ئێستادا له‌ڕێگه‌ی لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانی هه‌ردولاوه دانوستانی ته‌كنیكی ده‌كرێت بۆ تاوتوێكردنی ورده‌كارییه‌كانی په‌یوه‌ست به رۆڵ و هه‌یكه‌لی رێكسختنی هێزه‌كان.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ماوه‌ی داهاتودا ئه‌م پڕۆسه‌یه هه‌نگاوی كرداری به‌دوادابێت.
لیژنه‌كه وتوشیه‌تی، پڕۆسه‌كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه به‌ئاشكرا پشتیوانی ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌رێكی سیاسی پاڵپشت به گفتوگۆ بڕوات.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه ئه‌م بژارده‌یه، واقیعبینانه‌ترین بژارده‌یه بۆ گه‌ره‌نتیكردنی سه‌قامگیری.
دوپاتیشیكردۆته‌وه، هه‌ر به‌ره‌وپێشچونێكی كۆنكرێتی، پێویستی به خۆبه‌دورگرتنه له گرژیی میدیایی و گوتاری رقوكینه.
لیژنه‌كه داواشی كردوه سه‌رنج له‌سه‌ر لێكتێگه‌یشتن و هاوبه‌شی بێت به‌وپێیه‌ی تاكه رێگه‌یه بۆ بونیادنانی چاره‌سه‌رێكی هه‌میشه‌یی له سوریا.
قەندیل پرێس