به‌په‌له

قەندیل پرێس وێنەی فەرمانی دادگا بۆ دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی و ئەژی ئەمین بڵاودەکاتەوە

قەندیل پرێس

لە هەفتەی رابردوودا فەرمانی دادگا بۆ دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی دەرچوو، دەقی فەرمانی دەستگیركردنی ئەژی ئەمین كە لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانییەوە دەرچووە.

دوو فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە، یەکێکیان مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقییەو ئەوەی دووەمیان مادەی 56ە، ئەژی ئەمین تۆمەتبار كراوە بە تێوەگلانی لە شەڕەكەی (لالەزار)و کوشتنی خەڵکی سڤیل و نانەوەی پشێوی و هەوڵدان بۆ تیرۆر، هەروەها تۆمەتی “تێکدانی ئاسایشی نیشتیمانی” ئاڕاستە كراوە.

بەگوێرەی فەرمانێكی دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی، ڕۆژی 21 و 23ـی ئەم مانگە فەرمانی دەستگیركردن بۆ هەریەكە لە لاهور شێخ جەنگی، سەرۆكی بەرەی گەل و ئەژی ئەمین، سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایش لە هەولێر دەرچوە كە هەردوكیان داواكراون بە گوێرەی مادەكانی 56 و 406 لە یاسایی سزادانی عێراقی.

بەگوێرەی فەرمانێكی دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی كە ڕۆژی 21ـی ئەم مانگە لەلایەن دادوەر پشتوان تاهیرەوە دەرچوە و فەرمانی دەستگیركردنی بۆ لاهور شێخ جەنگی دەركردوە بە گوێرەی مادەكانی 56 و 406 لە یاسای سزادانی عێراقی.

هەروەها لە فەرمانێكی دیكەی دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی لە ڕۆژی 23ـی ئەم مانگە لەلایەن هەمان دادوەرەوە دەرچوە و فەرمانی دەستگیركردنی بۆ ئەژی ئەمین دەركردوە بە گوێرەی مادەكانی 56 و 406 لە یاسای سزادانی عێراقی.

ئەو دو فەرمانی دەستگیرکردنە، یەکێکیان مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقییەو ئەوەی دوەمیان مادەی 56ـە، كە تۆمەتباركراون بە “تێوەگلانی لە شەڕەكەی لالەزار، کوشتنی خەڵکی مەدەنی، نانەوەی پشێوی و هەوڵدانە بۆ تیرۆر، هەروەها تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نیشتیمانیان ئاڕاستە كراوە”.

ئەمەش لە کاتێکدایە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، پشتبەستوو بە بەڵگە، دانپێدانانی پیلانی  تیرۆرکردنی بافڵ جەلال تاڵەبانی و چەندین کەسایەتی تری سیاسی و ئەمنی لە لایەن تۆمەتباران ( لاهور جەنگی بورهان و ئەژی ئەمین ) ەوە بڵاو دەکاتەوە.

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

بۆردوومانی باکووری شێخ مەقسوود کرا و دوو کەس برینداربوون

گرووپە چەکدارەکانی سەربە حکومەتی کاتی سووریا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی ناوچەی شەقیق لە باکووری شێخ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *