قەندیل پرێس، هەولێر
قەندیل پرێس بێ جگە لە ناکۆکی نێوخۆی پارتی لە دیدادری میری دا هۆکاری نارەزایەتی بارەگای بارزانی دژی دیدارەکەی نێچیرڤان بارزانی ئاشکەرا دەکات کە پەیوەندی بە نارەزایەتی حزبەکانی رۆژهەلاتی کوردستانەوە هەیە.
دوای بایکۆتکردنی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و میدیاژەی لەلایەن “دیداری میری”ـیەوە کە لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە ڕێوەدەبرێت ئەمرۆ بارەگای بارزانی کە لایەن مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان سەرپەرشتی دەکرێت، ڕاگەیاندراوێک دژی دیدارەکە ڕاگەیاندرێدرا.
سەرچاوەیەک لەنێو مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە قەندیل پرێسی ڕاگەیاند؛ هۆکاری بێ بەریکردنی بارەگای بارزانی لە دیداری میری بۆ ڕاگرتن و ڕازیکردنی جەماوەری حزبە کوردییەکانی رۆژهەلاتی کوردستانە کە ئێستا رەخنەی توند لە پارتی دیمۆکراتی کوردستان دەگرن دوای ئەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دیدارەکەدا وتی: حزبە رۆژهەلاتیەکان نابەرپرسیارانە مامەڵەیان کرد و هەرێمی کوردستانیان خستە بەردەم مەترسی”.
دەقی ڕاگەیێندراوەکەی بارەگای بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
لەبارەی بەڕێوەچوونی دیداری میری 2026 لە شاری هەولێر، جێگەی داخە کە ئەم کۆڕبەندە ئەمساڵ نەیتوانیوە بە شایستەیی لە بانگهێشتکردنی میوانان و پەنێڵەکانیدا ڕەچاوی فرەلایەنیی سیاسی و بەشداریی لایەنە سیاسییەکانی بەشەکانی تری کوردستان بکات. لە دیدارێکی ئاوا گرنگدا، پێویست بوو نوێنەرایەتیی دۆزی گەلی کورد لە بەشەکانی تری کوردستان بە بەشداریی سەرجەم لایەنەکان ڕەنگ بداتەوە.
ئەم جۆرە مامەڵەکردنە نیگەرانیی خەڵکی تێکۆشەر و ڕەسەنی بەشەکانی تری کوردستانی لێکەوتووەتەوە و دەبێتە هۆی قووڵكردنی پەرتەوازەیی و دووبەرەکیی نێوان ڕۆڵەکانی گەلی کوردستان. هەموو لایەکیش ئاگادار دەکەینەوە کە (میری) هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە.
بارەگای بارزانی
13ـی تشرینی یەكەمی 2026
قەندیل پرێس