قەسەدە: لە هێرشی گرووپە چەتەکاندا سێ شەڕڤانمان بریندار بوون

قەسەدە ڕایگەیاند کە گرووپە چەتەکانی سەر بە حکومەتی کاتیی سووریا، ڕێککەوتنی ئاگربەستیان پێشێل کردووە و بە چەکی قورس ناوچەکانی نیشتەجێبوونیان لە دەوروبەری بەنداوی تشرین کردووەتە ئامانج و سێ شەڕڤانیان بریندار کردووە.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە بڵاویکردەوە: کاتژمێر چواری پاشنیوەڕۆ، گرووپە چەتەکانی سەر بە حکومەتی کاتیی سووریا ئاگربەستیان پێشێل کردووە و بە تۆپباران و چەکی قورس هێرشیان کردووەتە سەر دەوروبەری شوێنی نیشتەجێبوون لە بەنداوی تشرین، چەتەکان بەردەوامن لە درووستکردنی مەترسی بۆ سەر ژیانی مەدەنییەکان و سەقامگیریی ناوچەکە.

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات قەسەدە، لەو هێرشەدا سێ شەڕڤانی هێزەکانیان بریندار بوون، قەسەدە جەختی لەوە کردووەتەوە کە مافی بەرگریی ڕەوا بەکاردەهێنن و وەڵامی هەر جۆرە پێشێلکارییەک دەدەنەوە، بەڵام ئامانجی ئەوان پاراستنی ئاسایشی ناوچەکەیە و نایانەوێت ئاڵۆزییەکان زیاتر بن.

پێشتریش چەندین جار گرووپە چەتەکانی سەر بە حکومەتی کاتی، لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئاگربەستیان شکاندووە، قەسەدە بەردەوام جەخت لەوە دەکاتەوە کە پابەندی ڕێککەوتنەکانە بەڵام لە کاتی هێرشدا بێدەنگ نابێت.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دەمیرتاش: تەنیا ڕێگەی ڕزگاربوونی تورکیا لە داڕمان گەیشتنە بە ئاشتییەکی شەرەفمەندانە.

قەندیل پرێس ​کۆڕبەندی ئاشتی و ئازادی کۆمەڵایەتی لە شاری ئامەد لە باکوری کوردستان دەستیپێکرد و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *