قۆڵبەستکردنی ۱۹ هاوڵاتی و چالاکوانی مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

اوکات لەگەڵ توندتر بوونی دۆخی ئەمنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، راپۆرتەکان باس لە شەپۆلێکی گەورە لە دەستبەسەرکردنی هاوڵاتییان و چالاکوانانی مەدەنی لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەکەن.

به‌ گوێرەی ڕاپۆرتی ناوەندەکانی مافی مرۆڤ، تەنیا له‌ ماوه‌ی یه‌ک هەفتەی ڕابردوودا به‌ لایەنی کەمەوە ١٩ هاوڵاتیی کورد له‌ شارەکانی مەریوان، بۆکان، مهاباد و شنۆ ده‌ستبه‌سه‌ر کراون.

له‌ نێو ده‌ستبه‌سه‌رکراواندا ناوی سامان قوربانی، کازم ئازده، ناسر ئا‌زەر‌م، مه‌حموود خودادادی، هێمن ڕەحیمی، سمکۆ یوسفی، کاوه کۆڵە، قادر کۆڵە، محه‌ممه‌د موسته‌فا، ئاکام شێخه، هه‌ژار محه‌ممه‌دزاده‌ و ئیمان محه‌ممه‌دزاده‌ وەدیار دەکەون.

زۆربەی ئەم قۆڵبەستکردنانە بەبێ پێشکەشکردنی فەرمانی دادوەری و بە شێوەیەکی توندوتیژ رووی داوە.

ناوەندەکانی مافی مرۆڤ سەبارەت بە پەرەسەندنی سەرکوتکارییەکان هۆشدارییان داوە و داوایان لە کۆماری ئیسلامی کردووە دەستبەجێ کۆتایی بە قۆڵبەستکردن هاوڵاتییان و چالاکوانان مەدەنی بهێنێت.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *