وتووێژیی تایبەتی “قەندیل پرێس” لەگەڵ بەڕێز “فەرەیدون کونجرینی” رۆژنامەنوس کە بانگێشتی تایبەت کرابوو لە کۆنگرەی 36 ساڵەو 23ـیەمین کۆنفرانسی کەنەکە، کە وتارێکی 15 تەوەری تێیدا خوێندرایەووە.
فەرەیدون کونجرینی: “ئەگەر تورکیا چارەسەری ئاشتیانە لەگەڵ کوردستانیانی باکور قبوڵ بکات، ئەمە دەکرێت فشار لەسەر ئێران زیاد بکات بۆ ناساندنی مافی کورد. بەڵام لە ئێستادا، تورکیا هێشتا هێرشە سەربازییەکانی بەردەوام دەکات و هەوڵی پارچەکردنی کورد دەدات، لە پاش کۆنگرەی پەکەکە تا ئێستا زیاتر لە ٢٦ هێرشی ئاسمانی کردوە”.
تورکیا بەردەوامە لە هەوڵی پارچەکردنی کورد لە ڕێگەی ناکۆکی نێوان حیزبەکان (وەک ناکۆکی پەکەکە و پەدەکە) و فشارە نێودەوڵەتییەکان. ئەمەش دەکرێت یەکێتیی ناوخۆیی کورد لاواز بکات، جا دەرفەتەکان بۆ یەکێتی پێویستی بە پلاتفۆرمی هاوبەش هەیە: سەرکەوتنی کورد لە باکور دەتوانێت هانی کۆنگرەی نیشتمانی بۆ یەکخستنی هەموو پارچەکان بدات. ئەمەش پێویستی بە گفتوگۆی ناوخۆییە.
فەرەیدون کونجرینی” رۆژنامەموس، ئاماژەی بەوە کرد؛ “لە مێژوی حوکمی ئیسلامی ئێراندا بەمجۆرەی ئێستا لاوازیی بەخۆیەوە نەبینیوە بەهۆی ئەو هەڵانەی لە ئێراق و سوریا و لوبنان کردویەتی و گروپەکانی دژی ئیسرائیل و ئەمریکاو پرۆژەکانیان وەستاوەتەوە، لە ئێستاشدا تەنها مەترسی بۆ ئێران ئەو قۆناغەیە کە کورد بۆتە باس و هەواڵی جیهانی و کاریگەری بۆسەر ئێران و لێسەندنەوەی خاکی کوردستان ، گومان دەکەم ئێران هەوڵی هەمان چارەسەر بدات کە تورکیا ئەنجامیدا“.
قەندیل پرێس: بەڕێزتان چۆن دەڕواننە بەرێوەچوونی ٢٣ـیەمین کۆنگرەی کەنەکە و سەرکەوتنی کۆنگرەکە چ کاریگەریەکی دەبێت ؟
فەرەیدون کونجرینی: سپاس بۆ پەیوەندی و داواکاریتان لە ڕوانگەی بەشداری و تێگەیشتنم بۆ کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان و داهاتوی.
بەشداربونم لە ساڵوەگەری دامەزراندنی ٢٦هەمیین ساڵ و ٢٣هەمیین کۆنفرانسی کەنەکە، کە وەک میوان بانگهێشتکرابووم و دەرفەتی خوێندنەوەی وتارێکیان پێدام.
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کۆکردنەوەی حیزب و ڕێکخراوە جیاوازەکان لە ژێر چەترێکدا پلاتفۆرمێکی هاوبەشی نەتەوەیی دروست دەکات، دیالۆگی ناوخۆیی پتەو دەبێت و کێشەکانی جیاوازی ئایدۆلۆژی کەم دەکاتەوە. پشتبەستن بە دیپلۆماسی چالاک و پەیوەندییەکان بۆ ناساندنی کێشەی کورد لە جیهان و پێشنیارەکانی کۆنگرە دەتوانن پشتیوانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان (وەک نەتەوەیەکگرتووەکان) ڕابکێشن.
قەندیل پرێس: زۆرینەی لایەنە کوردیەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان بەشداری کەنەکەن و بە سەکۆی نیشتیمانی خۆیان دەزانن، هۆکار چیە پارتی دیمۆکراتی کوردستان بەشدار نابێت ئەمە چ واتەیەک دەگەیێنێت، ئایا ئەمە لادان نیە لە یەکریزی نیشتیمانی؟
فەرەیدون کونجرینی: سەبارەت بە پارتی دیموکراتی کوردستان و بەشداری نەکردنی پەیوەستە بە سەرکردایەتی و بنەماڵەی بارزانی و تورکیاوە.
تاکڕەوی بنەماڵەی بارزانی، بەهاوبەشی کارناکەن و بەردەوام داوای یەکڕیزی دەکەن، کارنەکردنیان ئەوەیە ڕاستەوخۆ ناکرێنە سەرۆکی هەر ڕێکخراوێک و نایانەوێ هاوسەرۆکی بکەن، لێرەدا قسەی مامۆستا محمد ئەمین پێنجوێنیم بیرکەوتەوە، کەلە ساڵی ٢٠١٣ بڕیاربوو کۆنگرەی نەتەوەیی لە هەولێر ڕێکبخرێ، داوایان لە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کردبوو بەشداربێت و بە بێ مەرج دەکرێ بە هاوسەرۆکی کەنەکە لەگەڵ لەیلا زانا، وەڵامی دابونەوە وتووبوی لەگەڵ ژندا کارم پێناکرێ ، ئەوەیشی گێڕایەوە کە فشاری تورکیایان لەسەر بووەو، هەرلەسەر داوای تورکیاش بوو کۆنگرەی ئەوساڵە نەبەسترا.
جیاوازیی ئایدۆلۆژی:
پەدەکە زیاتر ناسیۆنالیزمی کوردیی کلاسیکی پشتڕاستکردووەتەوەو پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ تورکیا و هەندێک وڵاتی ڕۆژاوا هەیە، کە دژی چالاکییەکانی پەکەکە بوون!؟ بۆیە بەشداریکردنی لە کەنەکە دەکرێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا تێکبدات.
سەربەخۆیی ستراتیژی
پەدەکە هەوڵدەدات سیاسەتی خۆجێیی باشووری کوردستان بە تایبەت بەڕێوەببات، نەک لە ڕێی پلاتفۆرمێکی هەماهەنگی کوردستانییەوە.
قەندیل پرێس: لە کاتێکدا دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لەبەردەم گۆڕانکاریدایە، پێویستە لایەنە کوردیەکان لە هەر چوار پارچەی کوردستان چی بکەن و چۆن یەکرێزی خۆیان دروست بکەن ؟
فەرەیدون کونجرینی: لە بەرامبەر گۆڕانکاریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دۆخی هەستیاری کوردستان، پێویستە لایەنە کوردیەکانی هەر چوار پارچە ئەم هەنگاوانەی خوارەوە جێبەجێ بکەن بۆ دروستکردنی یەکڕیزییەکی کاریگەر.
١. پێکەوەلێدانەوەی پلاتفۆرمێکی نەتەوەیی کۆنگرەی نیشتمانی: پێکھێنانی کۆنگرەیەکی گشتی بە بەشداری هەموو حیزبەکان و ڕێکخراوەکان، لەوانەش پەدەکە، پەکەکە و یەکێتیی نیشتیمانی و لایەنە ئیسلامیەکان، و هێزەکانی خۆرهەڵات و خۆرئاوای کوردستان.
٢. دیپلۆماسی چالاک و هاوپەیمانییە نێودەوڵەتییەکان:
پشتگیرینی جیهانی: بەکارهێنانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) وەک دەنگی یەکگرتووی کورد لە نێودەوڵەت و دادگای نێودەوڵەتی.
هاوپەیمانی لەگەڵ هێزە ئاشتیخوازەکان: پەیوەندیکردن لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا و ڕێکخراوە مرۆڤپەروەرەکان بۆ فشارخستنە سەر تورکیا، ئێران، عێراق، و سوریا.
٣. یەکخستنی هێزەکانی ناوخۆ:
سوپای یەکگرتوو: دامەزراندنی هێزی سەربازیی یەکگرتوو بۆ پاراستنی هەرێمەکان (وەک هێزی سەربازیی ڕۆژئاوا و هێزەکانی باشوور)
پێکھێنانی کۆمیسیۆنێک بۆ ڕێکخستنی پەیوەندیی نێوان پارچەکان لە بواری ئابووری، ئاسایش، و کولتوریدا.
قەندیل پرێس: پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و سەرکەوتنی کورد لە باکوری کوردستان کاریگەریەکی لە پارچەکانی دیکەی کوردستان دروست دەکات ؟
فەرەیدون کونجرینی: بێگومان ئەم پرۆسەیە کاریگەری زۆردەبێت بۆ خۆرهەڵاتی کوردستان، هەرچەندە مامەڵەی ئێران لەگەڵ کوردستانیان جیاوازی هەیەو پەیوەندی فارس هەیکەلی دروستکراوە بێ هەڵچنینی کورد!؟
ئەگەر تورکیا چارەسەری ئاشتیانە لەگەڵ کوردستانیانی باکور قبوڵ بکات، ئەمە دەکرێت فشار لەسەر ئێران زیاد بکات بۆ ناساندنی مافی کورد. بەڵام لە ئێستادا، تورکیا هێشتا هێرشە سەربازییەکانی بەردەوام دەکات و هەوڵی پارچەکردنی کورد دەدات، لە پاش کۆنگرەی پەکەکە تا ئێستا زیاتر لە ٢٦ هێرشی ئاسمانی کردوە.
تورکیا بەردەوامە لە هەوڵی پارچەکردنی کورد لە ڕێگەی ناکۆکی نێوان حیزبەکان (وەک ناکۆکی پەکەکە و پەدەکە) و فشارە نێودەوڵەتییەکان. ئەمەش دەکرێت یەکێتیی ناوخۆیی کورد لاواز بکات، جا دەرفەتەکان بۆ یەکێتی پێویستی بە پلاتفۆرمی هاوبەش هەیە: سەرکەوتنی کورد لە باکور دەتوانێت هانی کۆنگرەی نیشتمانی بۆ یەکخستنی هەموو پارچەکان بدات. ئەمەش پێویستی بە گفتوگۆی ناوخۆیییە.
مێژووی پێنج هەزار ساڵەی کورد بۆ پاراستنی زێدیان (وەک شۆڕشی شێخ سەعید و مەهاباد) نیشانیدەرە کە یەکڕێزیی تاکە ڕێگای سەرکەوتنە.
قەندیل پرێس: ئامانجی بەشداری کردنی ئێوە لە کۆنگرەکەدا چی بوو؟
فەرەیدون کونجرینی: ئامانجی من ئەوەبوو لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان چەند داواکارییەک بگەیەنم ئەوانیش پێکهاتبوون لە ١٥ تەوەر کە پێویستە کەنەکە بیخاتە بەرنامەی داهاتوی:
پەروەردەی نەتەوەیی: پەرەپێدانی بەرنامەیەکی پەروەردەیی بۆ زیندووکردنەوەی بیرۆکەی یەکێتی لە ناو گەنجان و خەڵکی ئاسایی، هەروەک لە وتارەکەمدا ئاماژەمدا، بە فەرمی لە خوێندنگەو فێرگەکانی خۆرئاوای کوردستان نوسین و خوێندنەوەی سۆرانی و لە باشوری کوردستان کرمانجی ژورو بخوێندرێ تا لە بیست ساڵیتردا نەوەکانمان بتوانن گڤتوگۆبکەن بێ جیاوازی.
چەندین گەنج لەسەر کەیسی پەکەکە لە زیندانەکانی پارتیدان وەک زیندانیانی بادینان و تا پرۆسەی ئاشتی دەیان کەسیان بەکاتی ڕفاندوە،
بەشێک لە پێشنیارەکانم پێکهاتبوون لە
یەکگرتوویی نێوان پارتەکان چاند و هونەر و ژینگە لە باشورو خۆرئاوا بەهێز بکرێت، فێستیڤاڵی یەکێتی کورد لە هەرێمەکان بە شێوەی ساڵانە، بەتایبەت لە دەرەوەی وڵات، ئەپلیکەیشنێکی فەرمی بۆ هاوکاری نێوان ئەندامانی کەنەکە و گەلی کورد، کەناڵێکی تەلەفزیۆنی نیشتیمانی و جەند سەرنجێکیترم هەبوو.
قەندیل پرێس: بۆچونی بەرێزتان دەربارەی شەرڤانانی هەسەدە و چارەنوسی کورد لە رۆژئاوای کوردستان لە چارچێوەی سوریایەکی نوێدا چیە؟ ئایا یەکگرتوویی کورد دوای کۆنفڕانسی نشتیمانی کوردی-کوردی لە رۆژئاوا گرەنتی دروستکردنی ستاتۆیەکی دەستوری و یاسایی کوردی لە سوریا بەدی دێنێت ؟
فەرەیدون کونجرینی: دەنگۆیەک هەیە کە سەرۆککۆماری تورکیا بانگهێشتی هاوسەرۆکی هەسەدە دەکات بۆ تورکیا، زانیاریم نییە لە چونی بۆ تورکیاو ئامانجەکەی بەڵام ئەگەر ڕوبدات بەباشی دەزانم تا ئەوکاتەی دۆخی دژایەتی تورک و سیاسەتی دەگۆڕدرێت،
دۆخی ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوا لە دوای شەڕی دژی داعش، سیستەمێکی دیموکراتیی کۆمەڵایەتی دروست کردووە کە ژنان و کەمینەکان تێیدا بەشدارن، بەڵام هێرشەکانی تورکیا (وەک ئۆپراسیۆنی سەربازیی) و ناڕێکیی ڕژێمی دیمەشق مەترسییەکی گەورەن بۆ ئیدارەکە، پێویستە پەیوەندی فەرەنساو خۆرئاوا بەهێزتربکەن هەروەک لە کۆنفرانسی نیشتمانی کوردستان باسکراوە، دەتوانێت پێکهاتەیەکی بەهێزی سیاسی دروست بکات.
پشتگیری نێودەوڵەتی: یەکێتیی ناوخۆیی دەتوانێت پشتگیری وڵاتانی وەک ئەمریکا و یەکێتیی ئەوروپا ڕابکێشێت. بڕوادەکەم هەر ئەمەیش وایکردوە تورکیا قۆناغی ئاشتی فراوانکات.
قەندیل پرێس: دوای لاوازبوونی ئێران لە ناوچەکە گۆڕانکاری لە ڕۆژهەلاتی کوردستان دروست دەبێت؟ پێویستە لایەنە سیاسیەکانی کوردی لە رۆژهەلاتی کوردستان – ئێران چی بکەن؟
فەرەیدون کونجرینی: لە مێژوی حوکمی ئیسلامی ئێراندا بەمجۆرەی ئێستا لاوازیی بەخۆیەوە نەبینیوە بەهۆی ئەو هەڵانەی لە ئێراق و سوریا و لوبنان کردویەتی و گروپەکانی دژی ئیسرائیل و ئەمریکاو پرۆژەکانیان وەستاوەتەوە،
لە ئێستاشدا تەنها مەترسی بۆ ئێران ئەو قۆناغەیە کە کورد بۆتە باس و هەواڵی جیهانی و کاریگەری بۆسەر ئێران و لێسەندنەوەی خاکی کوردستان، گومان دەکەم ئێران هەوڵی هەمان چارەسەر بدات کە تورکیا ئەنجامیدا ئەگەرنا ، کورد بەهێز ئێران دەشڵەقێنێ.
پێکھێنانی کۆنفرانسێکی یەکگرتووی کوردی لە نێو حیزبەکان بۆ ڕێکخستنی هەوڵەکانی چالاکی سیاسی و چەکداری. ڕێکخستنی ڕامیاری بۆ دیاریکردنی ئامانجی هاوبەش و پەیوەندیکردن لەگەڵ گرووپە ناکوردییەکانی ئێران (وەک عەرەبەکانی خووزستان، ئازەرییەکان، و بەلووچەکان) بۆ دروستکردنی دیوارێکی فراوانی ڕامیاری بەرامبەر ڕژێمی ئێران.
پاراستنی یەکێتیی ناوخۆیی، ڕێگریکردن لە جیابوونەوەی حیزبەکان لە ڕێی گفتوگۆی ناوخۆیی و پشتگیریی بیرۆکەی خۆسەریی دیموکراتی و پێکھێنانی ئەنجومەنە خۆجێیەکان و ڕێکخراوە مەدەنییەکان لە ناوچەکاندا، چوونکە ناکۆکی نێوان حیزبەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان دەکرێت یەکێتییان لاواز بکات.لەگەڵ رێز.
قەندیل پرێس