قەندیل پرێس، قامشلو
فه‌رهاد شامی، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكراتیک (هه‌سه‌ده)، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێکس هێرشی توند ده‌كاته سه‌ر تۆم باراك، نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا‌و عێراق و به ئه‌ندازیاری پشت كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی دژبه كورد، عه‌له‌وی و دروزه‌كانی سوریا ناوی ده‌بات و ده‌ڵێت، ره‌فتاره مافیاییه‌كانی ئه‌و له ئیداره‌دانی دۆسیه‌ی سوریا‌و یاریكردن به چاره‌نوسی پێكهاته جۆراوجۆره‌كانی وڵات، بۆ هه‌میشه له‌پشت ده‌رگا داخراوه‌كانه‌وه به‌شاراوه‌یی نامێننه‌وه.
فه‌رهاد شامی، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات(هه‌سه‌ده)، له په‌یامێكدا له سه‌كۆی ئێكس نوسیویه‌تی “تۆم باراك، كه ئه‌ندازیاری پشت كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی دژبه كورد، عه‌له‌وی و دروزه‌كانه، نوێنه‌رایه‌تی جۆرێك له دیپلۆماسییه‌تی پیس ده‌كات كه له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڕه‌شه، رێككه‌وتنی گوماناوی، سه‌پاندنی فه‌رمانه‌كان به هه‌ڕه‌شه‌و زۆره‌ملێ بونیادنراوه.”
ئاماژەی بەوەش کردووە “ره‌فتاره مافیاییه‌كانی ئه‌و له ئیداره‌دانی دۆسیه‌ی سوریا‌و یاریكردن به چاره‌نوسی پێكهاته جۆراوجۆره‌كانی وڵات، بۆ هه‌میشه له‌پشت ده‌رگا داخراوه‌كانه‌وه به‌شاراوه‌یی نامێنێته‌وه.”
فه‌رهاد شامی ئەوەشی نوسیویەتی “رۆژێک دێت ڕاستییەکان سەبارەت بە ڕێککەوتنەکانی پشت پەردە، سروشتی رێككه‌وتنه نهێنییەکانی و ڕۆڵی ئەو لە قوڵکردنەوەی ململانێکان و ڕژانی خوێن لە سوریادا بە تەواوی ئاشکرا دەبن.”
هەروەها لە کوتایی پەیامەکەیدا نوسیووە “سورییەکان هەرچی زیاتر خۆیان لە کاریگەری و ره‌فتاره مافیاییەکانی ئەم پیاوە به‌دوربگرن، ئەوەندە زیاتر هەنگاو بەرەو داهاتویەکی ئارامتر و سەقامگیرتر دەنێن”.
قەندیل پرێس