به‌په‌له

فڕۆکەی شاندی سەربازیی لیبیا لە تورکیا کەوتەخوارەوە

فڕۆکەی شاندی سەربازیی لیبیا لە تورکیا کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە سوپاسالاری لیبیا و چوار کەسی دیکە گیانیان لەدەستدا.

پچڕانی پەیوەندیی لەگەڵ فڕۆکەکە
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، فڕۆکەی شاندی سەربازیی لیبیا لە کاتژمێر هەشت و 10 خولەک لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغای ئەنقەرەوە فریوە، کاتژمێر هەشت و 52 خولەک پەیوەندییەکانی لەگەڵ فڕۆکەخانە پچڕاوە.
وەک وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت، بە مەبەستی نیشتنەوەی، دووبارە پەیوەندی بە فڕۆکەکەوە کراوە، بەڵام جارێکی دیکە پەیوەندییەکە پچڕاوە.
یەرلیکایا دەڵێت، محەممەد عەلی حەداد، سوپاسالاری لیبیا و چوار کەسی دیکە لە فڕۆکەکەدا بوون.

لێدوانی سەرۆکوەزیرانی لیبیا
عەبدولحەمید دیبییە، سەرۆکوەزیرانی لیبیا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی کەوتنەوەخوارەوەی فڕۆکەکەدا جگە لە سوپاسالار، چوار کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە کە بریتین لە فیتوری غریبیل، فەرماندەی هێزە وشکانییەکان، مەحمەد قەتیوی، بەڕێوەبەری دەزگای پیشەسازی سەربازیی لیبیا، محەممەد عەساوی، ڕاوێژکاری فەرماندەی سوپای لیبیا و محەممەد عومەر ئەحمەد مەحجوب، وێنەگری نووسینگەی ڕاگەیاندنی سوپاسالاری لیبیا.

شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە
فڕۆکەکە لە دوو کیلۆمەتر لە دووری گوندی کەسیککاڤاکی سەربە شارۆچکەی هایمانای سەر بە ئەنقەرە کەوتووەتەوە خوارەوە.

لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە
یڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا ڕایگەیاند، داواکاری گشتیی ئەنقەرە دەستی بە لێکۆڵینەوەی یاسایی دەربارەی ڕووداوەکە کردووە.
ڕۆژی سێشەممە سوپاسالاری لیبیا لەسەر بانگهێشتنامە سەلچوک بایراکتارئۆغڵو، سوپاسالاری تورکیا سەردانی ئەنقەرەی کرد و جگە لە بایراکتارئۆغڵو لەگەڵ یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیاش کۆبووەوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دەم پارتی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران شەرمەزار کرد

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە بەیاننامەیەکدا، سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی لە ئێران و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *