فه‌رهاد شامی، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی هه‌سه‌ده، رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هه‌سه‌ده په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌بوایه، توركیا جورئه‌تی نه‌ده‌كرد هێرشی بكاته سه‌ر. ده‌شڵێت، به‌رله كۆتایی ئه‌مساڵ مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده سه‌ردانی دیمه‌شق ده‌كات.
فه‌رهاد شامی، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی هه‌سه‌ده له لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند، پێش كۆتایی ئەمساڵ ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده سەردانی دیمەشق دەكات، بە ئامادەمابونی ئەمریكاو فەرەنساو بەریتانیاو هەندێك وڵاتی عەرەبی كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌تیی دیمه‌شق ده‌كات.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌سه‌ده په‌یوه‌ندیی لەگەڵ ئیسرائیل هەبوایە توركیا جورئەتی ئەوەی نەدەكرد هێرشی بكاته سه‌ر. وتیشی، تۆمەتباركردنمان لەلایەن توركیاوە بەوەی پەیوەندیمان هەیە لەگەڵ ئیسرائیل هەیە، پاساوە بۆ دەستوەردان لە دۆسیەی سوریا.
هه‌روه‌ها ره‌تیشیكرده‌وه لەناو هێزەكانی سوریای دیموكراتدا ئەندامی بیانی هه‌بێت.
وتیشی، داواكاری ئێمە تەنیا لامه‌ركه‌زی نییه بەڵكو شێوازی حوكمڕانی و بەشداری هەمو سورییەكانە لە ئیدارەدانی وڵاتەكەیان.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چۆن له پێشێلكارییه‌كانی ئیسرائیل له‌ناو خاكی سوریا ده‌ڕوانن؟ وتی، ده‌بێت ئه‌و پرسیاره له حكومه‌تی كاتیی دیمه‌شق بكرێت كه جۆلانی داگیركراوی له‌سه‌ر نه‌خشه ره‌سمییه‌كانی سوریا سڕیوه‌ته‌وه.
قەندیل پرێس