به‌په‌له

فرانسوا هۆلاند؛ بێ خوێنی کورد سەرکەوتن بەسەر داعشدا مەحاڵ بوو

​قەندیل پرێس

​فرانسوا هۆلاند سەرۆک کۆماری پێشووی فەرەنسا لە گوتارێکدا لە پاریسی پایتەخت ستایشی قوربانیدان و قارەمانێتیی هێزەکانی کوردی کرد لە تێکشکاندنی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش و ڕایگەیاند کە جیهان بەبێ ڕۆڵی کورد و بەتایبەت ڕۆژئاوای کوردستان نەیدەتوانی ئەو سەرکەوتنە مێژووییە بەدەستبهێنێت.

​ئەم وتانەی هۆلاند لە میانی بەشداریکردنی هات لە رێوڕەسمی کردنەوەی مەڵبەندی کوردستان لە فەرەنسا کە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتییە دیارەکانی فەرەنسی و کورد بەڕێوەچوو.

​هۆلاند لە بەشێکی سەرەکیی وتارەکەیدا گەڕایەوە بۆ قۆناغی سەرۆکایەتییەکەی لە کۆشکی ئێلیزێ و ڕۆڵی هێزە کوردییەکانی لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕ بەبیر هێنایەوە و گوتی، بێ کورد سەرکەوتن بەسەر داعش لە سووریا ڕووی نەدەدا و ئەگەر خوێنی کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان نەبوایە ئەستەم بوو جیهان بەسەر ئەم ڕێکخراوەدا سەربکەوێت.

​سەرۆکی پێشووی فەرەنسا هەروەها باسی لە دیداری مێژوویی خۆی کرد لە کۆشکی ئێلیزێ لەگەڵ ژنە فەرماندە و شەڕڤانانی کورد کە ڕابەرایەتیی ئۆپەراسیۆنە مەیدانییەکانیان لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکرد، و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە پاریس هەمیشە لەسەر هێڵی هاوهەڵوێستی و پشتیوانیکردنی کوردان بمێنێتەوە.

​لە تەوەرێکی دیکەی وتارەکەیدا هۆلاند ئاماژەی بە پێگەی کۆمەڵگەی کوردی کرد و ڕایگەیاند کە ئێستا 420 هەزار کورد لە فەرەنسا دەژین و دڵی هەموویان بۆ فەرەنسا لێدەدات.

​ناوبراو ستایشی بەشداریی بەرفراوانی کوردانی کرد لە بوارە جیاوازەکانی زانست، کولتوور، بازرگانی و بەتایبەت خزمەتگوزارییە مەزنەکانیان لە کەرتەکانی پزیشکی و تەندروستیدا، و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم ئامادەییە دەبێتە هەوێنێک بۆ متمانە بە داهاتوو.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

جەنگی ئێران، کۆمارییەکانی تووشی شکستی مێژوویی کرد، هەموو شتێک لە بارەی هەڵبژاردنه‌كانی نیوه‌خولی  ئەمریکا و شکستی کۆمارییەکان لە قەندیل پرێسەوە بزانە

  قه‌ندیل پرێس: ڕاپۆرتی شیكاری و به‌دواداچوون پێشەکی و چوارچێوەی گشتی هەڵبژاردنی نیوەخولی ئەمریکا لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *