غەریب حەسۆ هاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) ڕایگەیاند، ئاژاوەگێڕییەکان ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبن. ئەم “بیرکردنەوە زیهنییەتە نەتەوەپەرستەی” کە پێشتر کوردی ڕەتکردووەتەوە، ئەمڕۆ لە مەیداندایە. دەیانەوێت هێرش بکەن و نایەنەوێت “ئینتێگراسیۆن” پەرە بسێنێت. نایەنەوێت گفتوگۆ دروست ببێت”.
دیوى پشت ئاڵۆزییەکان بە گوتەى غەریب حەسۆ:
هەندێک کەس لەسەر دیجیتاڵ میدیا ئەم ئاژاوەگێڕییە ڕێکدەخەن.
لە ناوچەکانی دیکەوە گرووپەکان هان دەدەن بۆ ئەوەی لە حەسەکە کۆببنەوە.
ئەو گرووپانەی ئاژاوەگێڕیی دەکەن لە شەدادی، دێرەزۆر و تەل بەراکەوە دێن.
دەیانەوێت شەڕ لەنێوان کورد و عەرەب دروست بکەن.
بەڵام کورد و عەرەب لەم ئاژاوەگێڕییانە گەورەترن.
لە گەڕەکە جیاوازەکانی حەسەکەش هەوڵی هاوشێوە دران.
“کورد شەڕى ناوێت و داعشیش لە مەیدانە”.
غەریب حەسۆ، بۆچوونى وایە دەبێت ڕووداوە “نەتەوەپەرست و ئایینپەرستەکان” ڕێگرییان لێ بکرێت. چونکە “پاشەکشەی ئەمریکاش جارێکی دیکە ڕێگەی بۆ داعش کردووەتەوە و لێرە داعش هەیە و ئەمە وەک هەلێک بەکار دەهێنێت”.
حەسۆ لە لێدوانەکەیدا بۆ میدیاى نزیک لە حیزبەکەى دەشڵێت ئاڵای سووریا وەک بیانوو پیشان دەدرێت ئامانجی سەرەکی ڕەتکردنەوەی زمان، ناسنامە، هێما و ئیرادەی کوردە.
قەندیل پرێس