شەقامێکی مێردین بە ناوی ئەحمەد کایا دەکرێت

لە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان، شارەوانییەکی ئاکپارتی ناوی شەقامێکی شارەوانییەکەی بۆ شەقامی ئەحمەد کایا، هونەرمەندی ناوداری کورد گۆڕی.

شارەوانیی شارۆچکەی میدیاد کە لەلایەن ئاکپارتییەوە بەڕێوەدەبردرێت، ناوی شەقامی مەزارلیک/1ی گۆڕی بۆ “شەقامی ئەحمەد کایا”.

شارەوانییەکە ئەو گۆڕانکارییەی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس راگەیاند.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، “ئێمە زۆر دڵخۆشین بە هێشتنەوەی ناوی ئەحمەد کایا لە شارۆچکەکەماندا، کە بە هونەر و دەنگییەوە ئیلهامی بە ملیۆنان کەس بەخشیوە.” هەروەها ئاماژەی بەوە داوە، گۆڕینی ناوەکە بە بڕیاری ئەنجوومەنی شارەوانی بووە.

ئەحمەد کایا هونەرمەندی ناوداری کورد لە شەوە ئاهەنگێکدا لە شوباتی 1999 کاتێک خەڵاتی باشترین ھونەرمەندی ساڵی پێ بەخشرا، رایگەیاند، لە ئەلبوومی داھاتوویدا گۆرانییەك بە زمانی کوردی دەچڕێ، ئەوەش ژیانی کایای بە تەواوەتی گۆڕی.

دادگای تورکیا لە 30ـی نیسانی هەمان ساڵ بە تۆمەتی ناپاكی بەرامبەر بە نیشتمان داوای 10 ساڵ بەندکردنی ئەحمەد کایای کرد.

بەهۆی گوشارەکانەوە، ئەحمەد کایا تورکیای جێهێشت و لە 16ـی تشرینی دووەمی 2000 لە پاریس کۆچی دواییکرد و هەر لەوێ لە گۆڕستانی ناودارانی پاریس بە خاک سپێردرا.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *