به‌په‌له

شڤان سەعید بۆ قەندیل پرێس: دارستانەکانی بادینان جینۆساید دەکرێت

​بەردەوامی لەشکرکێشی و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕەهەندی مەترسیدارتر بەخۆیەوە دەبینێت و کار گەیشتووەتە ئەوەی ژینگە و سروشتی دەڤەری بادینان ڕووبەڕووی وێرانکارییەکی بێوێنە ببێتەوە بە شێوەیەک دارستانە چڕ و لەمێژینەکانی ناوچەی بەرواری باڵا بە ئاشکرا و بە شێوازێکی سیستماتیک دەبڕدرێنەوە و تاڵان دەکرێن.
لە بەرانبەر ئەم دۆخەدا دەنگی ناڕەزایەتی پەرلەمانتاران بەرز دەبێتەوە و ڕاستییە مەیدانییەکان ئاشکرا دەکرێن.

​لە چوارچێوەی بەدواداچوونە مەیدانییەکاندا شڤان سەعید ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بۆ قەندیل پرێس ڕاگەیاند؛ ژینگەی ناوچەکە لە لایەن تورکیاوە ئیکۆساید کراوە، هەروەها راستەوخۆ و لەسەر ئەرزی واقیع سەردانی دەڤەری بەرواری باڵای کردووە کە یەکێکە لە ناوەندە سەرەکییەکانی ئەو کۆمەڵکوژییە ژینگەییە ناوبراو لە کاتی گەشتە مەیدانییەکەیدا بە چاوی خۆی شایەتحاڵی ئەو تاوانە بووە کە بەرانبەر بە سروشتی نیشتمان دەکرێت و جەختی لەوە کردووەتەوە کە بڕینەوەی دارەکان لەو دەڤەرە بە شێوەیەکی بەردەوام و چڕ بەڕێوەدەچێت و ئەوەی دەگوزەرێت جینۆسایدێکی ڕاستەقینەی دارستانەکانی بادینانە کە ناکرێت هیچ کەس و لایەنێک چاوی لێ بپۆشێت یان حاشا لە ڕاستییەکان بکات.

هاوکات لە کاردانەوەیەکی تونددا بەدەل بەرواری ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕەخنەی زۆر توندی ئاراستەی عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک کرد ئەمەش دوای ئەوەی ناوبراو لە لێدوانێکی شۆکهێنەردا ڕایگەیاندبوو ئەو دارانەی دەبڕدرێنەوە لە ناو خاکی هەرێمی کوردستاندا نین بەڵکو کەوتوونەتە ناو سنووری خاکی دەوڵەتی تورکیاوە.

بەدەل بەرواری بە توندی بەرپەرچی ئەو لێدوانەی دایەوە و ئاماژەی بەوە کرد ئەم جۆرە لێدوانانە تەنیا بۆ پەردەپۆشکردنی تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیایە و داتاشینی بەهانە و پاساوە لە پێناو ڕزگارکردنی داگیرکەر لەو بەرپرسیاریەتییە مێژوویی و ژینگەییەی کە لە ناوچەکە دروستی کردووە لە کاتێکدا دەبوو بەرپرسانی حکومی پارێزەری سەر سەختی خاک و ژینگەی نیشتمان بن نەک ببنە دەمڕاست و پارێزەری هێزی داگیرکەر.

​ناوبراو جەختیشی کردەوە کە تەواوی خەڵکی ناوچەکە و گەلی کوردستان باش دەزانن ئەو سنوور و دارستانانە بەشێکی دانەبڕاون لە خاکی پاکی باشووری کوردستان و لە پێش چاوی هەموو جیهانەوە تاڵانییەکی ئاشکرا دەکرێت هەر بۆیە بەدەل بەرواری داوای کرد عەلی تەتەر دەستبەجێ لەپای ئەو هەڵوێست و قسانەی داوای لێبوردن لە گەلی کوردستان بکات و دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستی پارێزگاری دهۆک پێشکەش بکات چونکە شایستەی ئەو پێگەیە نییە کە بێدەنگی و پاساو بۆ تاوانەکانی داگیرکەر هەڵبژێرێت.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

مەسرور بارزانی: ڕێگری لە هەر هەوڵێک دەکەین بۆ دابەشکردن و لاوازکردنی قەوارەی هەرێم

قەندیل پرێس – هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *