شاندێکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە پاریس لەگەڵ پەرلەمانتارانی فەڕەنسا کۆبووەوە

شاندەکە پێکهاتبوو لە بەدران چیا کورد، ڕاوێژکاری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی، کەریم قەمەر، نوێنەری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی لە فەڕەنسا، فەنەر چاچان، ئەندامی نووسینگەی نوێنەرایەتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی.

لە کۆبوونەوەکەدا وتووێژ لەبارەی بارودۆخی سووریا، ڕێگاکانی پێشکەشکردنی یارمەتی بۆ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی و پێشخستنی گفتوگۆ لەگەڵ دەسەڵاتی دیمەشق، کران.

پەرلەمانتارانی فەڕەنسا گرنگییان بە بەردەوامبوونی پڕۆسەی سیاسی دا و داوایان لە حکومەتی فەڕەنسا کرد کە پشتگیری لەم پڕۆسەیە بکات.

بەپێی بەدران چیا کورد، ئەم کۆبوونەوەیە لە چوارچێوەی کار و هەوڵەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی بۆ پێکهێنانی ئاشتی لە سووریا بە ڕێگای دیموکراسی فرەڕەنگی ناناوەندییدایە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *