قەندیل پرێس – ههواڵ و زانیاری تایبهت
لە چوارچێوەی سەردانە مەیدانی و دیپلۆماسییەکانیدا بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، شاندێکی باڵای ژنانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەگەڵ مەزڵوم عەبدی کۆبوونەوە و لە نزیکەوە دۆخی سیاسی، پرۆسەی ئاشتی و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەیان خستە بەر باس.
بەپێی زانیارییە تایبەتەکانی قەندیل پرێس کە لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستکەوتوون، ئامانجی سەرەکیی ئەم کۆبوونەوەیە چڕکردنەوەی هەوڵەکان بووە بۆ تێکەڵکردن و گونجاندنی ئەزموونی خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوای کوردستان لەگەڵ پرۆسەی ئەنتیگراسیۆن و دیموکراسیکردن لە باکووری کوردستان و تورکیا، هەروەها ئاڵوگۆڕکردنی دیدگا لەسەر چۆنیەتیی پتەوکردنی پردی پەیوەندییەکانی نێوان ژنانی هەردوولا بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و یەکسان.
شاندەکە کە چهند ڕۆژێكه گەیشتووەتە ڕۆژئاوای کوردستان، پێش ئەم دیدارە زنجیرەیەک سەردانی بۆ دامودەزگاکانی خزمەتگوزاری و ئیدارەی ناوچەکە ئەنجام داوە. لهوانهش لهگهڵ نورهدین ئهحمهد، پارێزگاری حهسهكه.
لەو کۆبوونەوەیەدا کە لەگەڵ مەزڵوم عەبدی ، ڕاوێژكاری سهرۆك كۆماری سوریا، جەخت لەسەر فراوانکردنی هەوڵە هاوبەشەکانی داهاتوو، پێشکەشکردنی پشتیوانی و هاریکاری و لێکگەیشتن بۆ شارەوانییەکانی ڕۆژئاوا و سوودوەرگرتن لە شارەزایی کارگێڕی کرایەوە.
جێی باسە، شاندە سەردانیکەرەکە پێکهاتووە لە کۆمەڵێک لە کەسایەتییە دیارەکان، لەوانە: دێڤریم دەمیر (هاوسەرۆکی شارەوانی ماردین و هاوسەرۆکی کۆمیتەی دیپلۆماسی)، سەفیە عەلاداغ (هاوسەرۆکی شارەوانی یەنیشەهیری ئامەد)، سەڤیم بیچیچی (هاوسەرۆکی ناوچەی فارقینی ئامەد)، بەشتاش ئەپۆزدەمیر (هاوسەرۆکی تەتوانی بەلکزێ)، و ڕووکەن دەمیر ئەندامی کۆمیتەی دیپلۆماسیی دەم پارتی.
قەندیل پرێس