شاندی ئیمراڵی دەم پارتی لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی کۆبوونەوە و سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک و قۆناغی ئێستا و داهاتووی پرۆسەکە گفتوگۆیان کردووە.
ئەمڕۆ، ئەندامانی شاندی ئیمراڵی دەم پارتی کە لە (پەروین بوڵدان و مەدحەت سانجەر و پارێزەر فایق ئۆزگور ئەرۆل) پێکهاتوون لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی و جێگری سەرۆکی پەرلەمان، جەلال ئادان کۆبوونەوە و سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی گفتوگۆیان کرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی دەم پارتیی، لە کۆبوونەوەکە سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک و هەنگاوە یاساییەکان گفتوگۆ کراوە.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا، هەڵسەنگاندن بۆ قۆناغی ئێستا و داهاتووی پرۆسەکە کراوە و جەخت لەسەر ڕەخساندنی پێویستییەکان بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەکە کراوەتەوە.
قەندیل پرێس