به‌په‌له

سەوڵاوا؛ کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرزاییە سنوورییەکانی شاری سەوڵاوا، کۆڵبەرێک بەناوی کورۆش مورادی کوژرا و کۆڵبەرێکی دیکە بەناوی ڕزگار وەتەندووست بریندار کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ۶ی جۆزەردانی ۲۷۲۵ (۲۷ی مەی ۲۰۲۵)، کورۆش مورادی، کۆڵبەری گەنجی خەڵکی گوندی سپیداری سەوڵاوا لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

هەروەها لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانەدا کە لە سنووری “تەتە”ی سەوڵاوا ڕوویداوە، ڕزگار وەتەندووست، باوکی دوو منداڵ بە سەختی بریندار کراوە.

یەک لە شایەتحاڵان لەو بارەدا ڕایگەیاندووە کە: «هێزە چەکدارەکان لە پێگەی ژاڵانە لەحاڵێکدا تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی ئەو کۆڵبەرانە کردووە کە بارێکیان پێ نەبووە و خەریکی ڕۆشتن بۆ کۆڵبەری بوون.»

ڕزگار وەتەندووست لە چەند شوێنی جەستەیدا بە گوللەی ئەو هێزانە پێکراوە و بۆ نەخۆشخانەی بووعەلیی مەریوان گواستراوەتەوە و باری تەندروستی ناجێگیرە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران: لە بەردەم چارەنووسسازترین ڕۆژەکانی خۆمان‌داین

ڕاگەیەندراوی ژمارە ١ خەڵکی خەباتکار و مافخوازی کوردستان! لە ڕۆژی شەممە، ٩ی ڕەشەمەوە ڕەوتی ڕووداوەکان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *