سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کرماشان، لە دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی بەفرانباری ۱۴۰۴، لە لقی ۲۳ی دادگای شۆڕشی تاران بە تۆمەتی “موحارەبە” سزای سێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە.
بەپێی زانیارییەكانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، سیروان شەعبانی، تەمەن ۲۵ ساڵ، هونەرمەند و ژەنیار و سەرپەرشتیاری ئۆرکێسترایەکی پاپ و نەریتی، خۆسرەو محەممەدینیا و مەسعوود توشمالانی، ئێستا لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج ڕاگیراون.
ئەم سێ کەسە ڕۆژی ۱۹ی بەفرانباری ۱۴۰۴، هاوکات لەگەڵ خۆپیشاندانەکان لە ئیسلامشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و دوای ئەوە بۆ ماوەیەک لە ژووری تاکەکەسیدا ڕاگیراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراوان دوای چەندین مانگ ڕاگرتن لە ژووری تاکەکەسی و بە وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ، بۆ بەندیخانەی قزڵحیسار گواستراونەتەوە.
قەندیل پرێس