سی پی تی: هێرشەکانى تورکیا لە مانگی نیسان بەراورد بە مانگى ئازار 78% زیادیکردووە

رێکخراوی CPTـی ئەمریکی ئامارى هێرشەکانى تورکیای بۆسەر ناوچەکانی هەرێمى کوردستان بۆ مانگى نیسان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە مانگى نیساندا بەراورد بە مانگى ئازار هێرشەکانى تورکیا 78% زیادیانکردووە.

رێکخراوەکە دەڵێت، هێرشەکانى تورکیا لە زیادبووندایە و بەتەنیا لە مانگى نیساندا 210 جار بۆردوومانى چەند ناوچەیەکی لە هەرێمى کوردستان کردووە، کە بەهۆیانەوە سێ خانووی هاوڵاتییانى سڤیل بەتەواوى خاپووربوون و دوو خانووى دیکەش زیانیان بەرکەوتووە.

بەگوێرەى ئامارى رێکخراوەکە، زۆرترین هێرش و بۆردوومانەکان بۆ سەر پارێزگاى دهۆک ئەنجامدراون، کە دەکاتە نزیکەى 92%ى هێرشەکان، هەروەها 12 هێرش بۆسەر سنوورى پارێزگاى هەولێر ئەنجامدراون، بەڵام لە مانگى نیساندا سوپاى تورکیا هیچ هێرشێکى بۆ سەر سنوورى پارێزگاى سلێمانى و نەینەوا ئەنجامنەداوە.

رێکخراوی CPTـی ئاماژەى بەوەشکردووە، 92%ى هێرشەکانى سوپاى تورکیا بۆ مانگى نیسان لە سنوورى ئامێدى ئەنجامدراون و بەتەنیا لە یەک رۆژدا 53 هێرشى بۆسەر گوند و چیاکانى سنوورەکە ئەنجامداوە، کە زۆرترین هێرش و بۆردوومانە لەمساڵدا تۆمارکرابێت.

بەگوێرەى ئامارەکانىCPTـی لەسەرەتاى ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا لانیکەم 616 هێرشى بۆ سەر هەرێمى کوردستان ئەنجامداوە، کە بەهۆیانەوە سێ کەسى سڤیل گیانیان لەدەستداوە و شەش کەسى دیکەش برینداربوون.

راشیگەیاندووە، پەکەکە لانیکەم پێنج جار هێرشى کردووەتەسەر بارەگاکانى تورکیا لە چیاى مەتینا و دوو هێرشى کردووەتەسەر بنکەیەکى هێزەکانى پێشمەرگە و بەهۆیەوە چوارپێشمەرگە برینداربوون.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *